riklam

ناوگه‌ڵمه‌ند

بابەتی گۆڕاو 01:45 PM - 2019-01-29
.

.

ناوگه‌ڵمه‌ند

ـ ده‌ به‌سه‌ ئیتر. وس به‌ بزانین ئه‌و موزیعه‌ ئه‌ڵێ چى.
× له‌ درۆ زیاتر قابیله‌ چى بڵێ به‌گم؟
ـ ئینجا درۆ عه‌یبى چى یه‌ رۆڵه‌؟!.. ئه‌سڵه‌ن ئینسانى ئاقڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌عزه‌ جارێ باوه‌ڕ به‌ درۆ بكات.
× بیسمیلـلا له‌و قسه‌یه‌!!.. باوه‌ڕ به‌ درۆ بكات؟؟! .. ئه‌مه‌ كێ وا ئه‌ڵێ؟
ـ فروغى شاعیر.
× یاخوا بێ قه‌زابى به‌گم... له‌ناو ئه‌م هه‌موو عاله‌ما قسه‌ى فروغت لا په‌سه‌نده‌.
ـ ئه‌ى قسه‌ى كێم لا په‌سه‌ند بێ، له‌ عۆمه‌ت نه‌چوو؟!
× قسه‌ى خه‌ڵكى سه‌ركه‌وتوو له‌ حه‌یاتا... قسه‌ى پیاوى ده‌وڵه‌مه‌ند.
ـ ئمم.
× ئه‌رێ گه‌وره‌م...
ـ گیانى گه‌وره‌ت.. ئه‌مركه‌.
× من هه‌ر ئه‌یڵێم و مه‌عناكه‌شى نازانم. به‌ڕاست ده‌وڵه‌مه‌ند یه‌عنى چى؟
ـ رۆڵه‌ گیان ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ده‌وڵه‌ت مه‌نده‌وه‌ هاتووه‌.
× ئێ ئێ... ره‌حمه‌ت له‌ باوك و دایكت.. یه‌عنى ئه‌و براده‌رانه‌ى له‌ سایه‌ى حكومه‌ته‌وه‌ پێگه‌یشتوون.
ـ هه‌تیو من كه‌ى وام وتووه‌ ئه‌ى هاوار؟! ده‌وڵه‌ت یه‌عنى....
× ته‌واوى مه‌كه‌ ئوستاز... هه‌یه‌ نه‌زانێ ده‌وڵه‌ت یه‌عنى چى... به‌ساقه‌ى ده‌وڵه‌ت و سام و هه‌یبه‌تى بم.. هى ده‌وڵه‌مه‌ندیش كه‌ ده‌وڵه‌ت دروستى كردووه‌.
ـ وا نى یه‌ كه‌لـله‌پووت.. سه‌برت بێ با تێت بگه‌یه‌نم.
× چیم تێ ئه‌گه‌یه‌نى قوربان؟! ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌سایه‌ى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بووبێ به‌ شت.
ـ جا ئه‌گه‌ر وابێ كه‌واته‌ (حیزبمه‌ند)یشمان هه‌یه‌!
× حیزبمه‌ند كێ یه‌؟؟!
ـ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ حیزب كردوێتى به‌ كه‌ڵه‌گا.... ئه‌وه‌ به‌چى پێ ئه‌كه‌نى قوڕمساغ؟!
× به‌گم عایله‌یه‌كم بیركه‌وته‌وه‌ هه‌موویان هینن......
ـ هه‌موویان چین؟
× ناوگه‌ڵمه‌ند.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket