riklam

شاجوانی كورد له‌ ئوستراڵیا هاوكاریه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ رانیه‌

ژنان‌ 05:01 PM - 2019-01-28
.

.

نینا موراد خانمە شاجوانی كورد لەوڵاتی ئوستراڵیا بەشێكی تری هاوكاریەكانی بەبەهای یەك ملیۆن دۆلار گەیاندە شاری رانیە كەوابڕیاره‌ لەرۆژانی داهاتوودا لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە بەسەر دامەزراوەكانی سنوورەكەدا دابەشبكرێت.

خالید قادر بەرێوبەری سەنتەری رایەڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای ئەوەی لەساڵی 2017 و 2018 بەشی یەكەم و دووەمی هاوكاریەكانی نینا موراد گەیەنرایە شاری رانیە لەدرێژە هەوڵەكانیدا بۆ دابینكردنی پێداویستی تەندروستی و پەروەردەیی بەشێكی تری هاوكاریەكانی شاجوانی نەتەوەكان لەوڵاتی ئوستراڵیا نینا موراد كە لەدایكبوی شاری رانیەیە لەرێگە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگرەوە گەیەنرایە شاری رانیە كەبەشێكی زۆری كەل وپەلی پزیشكی و پێداویستی تری پەروەردەی لەخۆ گرتووە.

لێپرسراوی سەنتەری رایەڵ ئاماژە بەوەشدەدات لەرۆژانی داهاتوودا لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەت و بەهاوكاری ئیدارەی راپەرین سەرجەمی كەل و پەل و پێداویستیەكان بەپێی پێوستی بەسەرنەخۆشخانەو ناوەندەكانی خوێندندا دابەشدەكرێت.

 PUKmedia هونەر رەسوڵ - رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket