گۆڕانكاری باش بۆ بونیادی خود
بیروڕا 12:19 PM - 2019-01-28.
له وتارێكی پێشوومدا به ناونیشانی (وه‌به‌رهینانی مرۆیی له كوردستاندا، 21-1-2019 ئاماژه‌م كردبوو به شكستی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌كان له بونیادی مرۆڤدا له رووی زانین و پیشه‌یی و ئاكارییه‌وه و هاوكاری حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌و شكسته‌دا ئه‌و كاته‌ی پشت به واسته‌كردن و ئینتمای حزبی به‌سترا له دامه‌زراندندا له‌بری توانا. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وتاره‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخێكی خراپی كۆمه‌ڵی كوردستان و عێراقی ده‌كرد وه بۆ گۆڕینی ئاماژه‌م به وه‌به‌رهێنان كرد له گه‌نجاندا.
زۆرێك ده‌پرسن له كوێوه ده‌ست به گۆڕان بكه‌ین؟ وه چۆن؟ خۆبه‌خشانه زۆرێك وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه له‌و روانگه‌یه‌ی " له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌مووان له هه‌موو شتێك ده‌زانن. " له گۆگڵدا ده‌ستم كرد به گه‌ڕان به‌دوای بابه‌ته‌كه‌دا " به به‌كارهێنانی ناونیشانی ئه‌م وتاره و له‌وێوه ده‌یان سه‌رچاوه‌م له‌م بابه‌ته به‌دیكرد، له‌وانه:
. قۆناغه‌كانی گۆڕانكاری باش- رێگه‌ی ئیسلام
. هه‌نگاوه‌كانی گۆڕانكاری باش
چۆن گۆڕانكاری باش دروست بكه‌ین
كارامه‌یی سه‌ركه‌وتن بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی
وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك مرۆڤ سه‌رسوڕمان ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌و بڕه زۆره زانیارییانه و نازانێت كامیان هه‌ڵبژێرێت، وه ته‌نانه‌ت گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ڵبژارد، نازانێت كه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راسته یان نا، و نازانێت چۆن ده‌ست پێ بكات؟
له‌ماوه‌ی دواسه‌ردانم بۆ ووڵاتی ئیمارات، هاوڕێیه‌كه‌م سندوقێكی له دامه‌زراوه‌ی ازكار كرده دیاری بۆم به ناونیشانی " ووزه- باشه- گۆڕان" كۆمه‌ڵه شتێكی له‌خۆ گرتبوو له نێوه‌ندیاندا رۆژژمێری ساڵی 2019 بوو، رۆژژمێرێكی مانگانه له‌خۆ ده‌گرێت بۆ ماوه‌ی ساڵێك. ئامانج له رۆژژمێره‌كه یارمه‌تیدانی خوێنه‌ره بۆ رێكخستنی كرداری گۆڕانكاری باش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی. چه‌ند رسته‌یه‌كی زیندوو جێی سه‌رنجم بوو كه بۆ خوێنه‌رانمی ده‌گوازمه‌وه به‌مه‌به‌ستی گشتگیركردنی سووده‌كه‌ی.
" خووی باش بۆ خۆت دیاری بكه كه ده‌ته‌وێت پێوه‌ی پابه‌ند بیت و خراپه‌كانیش كه ده‌ته‌وێت لێی ده‌رباز بیت و بۆ ماوه‌ی مانگێكی ته‌واو پیاده‌ی بكه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ت"
" شه‌رم مه‌كه له گۆڕینی ڕاكه‌ت گه‌ر له‌و ڕاسترت به‌دیكرد "
" ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌شێت نزیكت بكاته‌وه له ئامانجه‌كه‌ت شایه‌نی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی بۆ بنێیت ته‌نانه‌ت گه‌ر بچوكیش بوو"
ساڵی 2010 ئه‌و كاته‌ی بۆ كوردستان گه‌ڕامه‌وه زۆرێك له خوو و نه‌ریته خراپه‌كانم به‌دی ده‌كرد كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی زانین، یاسا و شه‌ریعه‌تدا وه ئه‌و كاته‌ی ئامۆژگاری كه‌سه نزیكه‌كانم ئه‌كرده‌وه لێی به گۆڕینی؛ وه‌ڵامیان ده‌دامه‌وه كه ئه‌وه نه‌ریت و سروشتمانه یان وا په‌روه‌رده كراوین،... و ناتوانین بیگۆڕین ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی كه باوه‌ڕیان به گرنگی گۆڕانكاری هه‌بوو نه‌ئه‌گۆڕان به پاساوی ئه‌وه‌ی مرۆڤی خاوه‌ن زانیاری و پیشه‌یی له كۆمه‌ڵدا له لایه‌ن زۆرینه‌وه به په‌رواێزو ناحه‌ز داده‌نرێت. و پێم راده‌گه‌یاندن كه گۆڕانكاری بریتییه له سروشتی ژیان و به‌تایبه‌ت مرۆڤ كه بونه‌وه‌رێكه جیاوازه له بونه‌وه‌ره‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌ك توانایه‌كی گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت بۆ گۆڕان و گونجان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا. وه مرۆڤ له ڕێی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌گۆڕێت ئه‌و كاته‌ی زانیارییه‌كانی زیاد ده‌كات و ته‌كنه‌لۆجیا گه‌شه ده‌كات، وه كۆتایی به خووه خراپه‌كانی ده‌هێنێت ئه‌و كاته‌ی ده‌زانێت كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت یان یاسا پێك نایه‌ته‌وه و ده‌بێته هۆكاری ئازار بۆ كۆمه‌ڵ یان خێزان یاخود بۆخۆی. به‌رگری گۆڕانكاری باش یان مانه‌وه له‌سه‌ر خووو نه‌ریته خراپه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی مرۆڤ و نه‌توانینی بۆ كاری راست یان سوودوه‌رگرتن له ده‌رئه‌نجامی كاره خراپه‌كان.
گۆڕانكاری باش بۆ بونیادی خود پێویستی به سێ هه‌نگاو هه‌یه: زانینی هۆكاری گۆڕان، بوونی ئیراده بۆ گۆڕان، و زانینی ئامرازی گۆڕانه‌كه. وه ئامانجی گۆڕانی باش خۆی له ئامانجێكی جوامێردا ده‌بینێته‌وه به چاوپۆشیكردن له هۆكاره‌كانی پاڵنه‌رن بۆ مرۆڤ به ره‌چاوی ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌بێته باشه بۆ مرۆڤ گه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا هه‌ستی پێ نه‌كات. وه ئامۆژگارییه‌كانی خزمه نزیكه‌كان ناتوانێت وا له مرۆڤ بكات پێداگیری بكات بۆ به‌ڕێكردنی گه‌شتی گۆڕانی باش؛ به‌ڵكو ده‌بێت مرۆڤ بخرێت ژینگه‌یه‌كی گونجاوه‌وه كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ گۆڕان و له رووی مه‌عنه‌وی و زانین و داراییه‌وه پشتیوانی بێت. به‌ڵام زانینی ئامرازی گۆڕان بریتییه له كردارێكی ئاسان له روانگه‌ی سه‌رمایه‌ی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ده‌كه‌ون، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئامرازی گونجاو كارێكی قورسه و پێویستی به پشوودرێژی و شاره‌زایی هه‌یه.
جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی راسته و نێوان پیاده‌كردنی راستی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خوو و مرۆڤ پیاده‌ی بكات و بیخاته به‌رنامه‌ی رۆژانه‌یه‌وه. ئه‌وه‌نده به‌سه مرۆڤ له گۆگڵدا بگه‌ڕێ له "خوو ونه‌ریته باشه‌كان و خراپه‌كان" و لیستێك له‌هه‌ر یه‌كه‌یان دروست بكات و به‌راوو‌ردێك بكات له نێوان لیسته‌كان و پیاده‌كردنه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی له نه‌ریته باشه‌كان و وازهێنانی له نه‌ریته خراپه‌كان بزانێت. وه دوای زانینی ئه‌وه ده‌كرێت ئاماژه به‌م پرسیارانه بكات: ئایا پێویسته بگۆڕێم؟ وه بۆ؟ وه ئایا ده‌رئه‌نجامی گۆڕانی باش سوودمه‌ندییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سێتی و خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی؟ وه كێ ده‌رئه‌نجامی مانه‌وه‌ی نه‌ریته خراپه‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت یان ده‌یگۆڕێت بۆ خراپتر؟ وه‌ڵام؛ بریتییه له مرۆڤ و خێزان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵ. واته مرۆڤ هه‌وه‌سكاره له هه‌ڵبژارده‌كانی نه‌ریته باش یان خراپه‌كان و ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات.
وه له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له كۆمه‌ڵه تاكێك پێك دێت؛ ده‌بێت تاكه باشه‌كان كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م بهێنن كه زانیاری و به‌رهه‌مهێن بێت و پێچه‌وانه‌كیشی ڕاسته. رۆڵی سه‌ركرده ( فكر، ئه‌كادیمی، ئابوری. سیاسه‌ت، هونه‌رو میدیا. هتد) زۆر گرنگه له خێراكردنی كرداری گۆڕانی باش یان خراپ.
نوسینی : د. سه‌ڵاح عزیز
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: كنێر عه‌بدوڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22