ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمان لابردنی پاشه‌كه‌وت ده‌بێت
ئابوری 03:24 PM - 2019-01-27.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/1/2019، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ بۆ ساڵی داراییی 2019 كه ڕۆژی 23/1/2019 ته‌شریع كرا. سه‌ره‌تا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری دارایی و ئابووری و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له راپۆتێكدا ورده‌كاری و مادده و بڕگه ئه‌ر‌ێنییه‌كانی یاساكه‌یان خسته ڕوو كه هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به‌و هه‌موو كه‌سانه كرد كه ڕۆڵیان له داڕشتن و په‌سه‌ندكردنی یاساكه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بینی، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری داراییی فیدراڵ، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌رێنی بۆ یاساكه كرد كه له‌چاو یاساكانی چه‌ند ساڵی پێشوو باشتره و گۆڕانكاریی ئه‌رێنی له بڕگه و مادده‌كانیدا ده‌بینێرێت، هه‌رچه‌ند هێشتا له ئاستی ماف و خواست و شایسته داراییه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها هیوای خواست ساڵی داراییی 2019 چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بۆ كێشه داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ بدۆزێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی و ئابووری خه‌رجییه‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازاته داراییه‌كانی دیكه و ئه‌و داهاته‌ی پێویسته بۆ خه‌رجكردنی ته‌واوی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بۆ ساڵی 2019، خسته‌ڕوو. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تی حكوومه‌ت له ئه‌گه‌ری دابینكردنی داهاتی پێویست، بریتی ده‌بێت له لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و پلاندانی ڕاسپارد كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی فیدراڵ له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیدا بن بۆ هه‌رچی زووتر جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و به‌رچاوڕوونی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و شایسته داراییانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی یاساكه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و ڕێنماییی دارایی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵه‌وه ده‌رده‌چێت.
ده‌رباری ڕووداوه‌كانی دوێنێی شێلادزێش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای نیگه‌رانی و دڵگرانی به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كان و پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گیانی له ده‌ست دا و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانی ڕێگه‌پێدراوی یاسایی و ئاشتیانه بۆ پشێوی هه‌بوو، ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ناكرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكانی به‌كار بهێنرێت و به‌هانه‌یان بدرێتێ بۆ بۆردومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان و له ئه‌نجامدا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باجه‌كه‌ی بده‌ن.
PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19