riklam

توخوا ببورن

بابەتی گۆڕاو 02:23 PM - 2019-01-27
.

.

توخوا ببورن

× ببوره‌ خاڵه‌ گالیلۆ، زه‌وى به‌ ده‌ورى پاره‌دا ئه‌سوڕێته‌وه‌ نه‌ك به‌ ده‌ورى خۆردا.
× ببوره‌ هه‌ڤاڵ فۆكۆیاما، ئه‌وه‌ مێژووه‌كه‌ى ئێوه‌یه‌ كۆتایى هاتووه‌، مێژووه‌كه‌ى ئێمه‌ به‌ره‌و دواوه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌.
× ببوره‌ كاك ئه‌نیشتاین، باوكى جه‌نابیشت ناتوانێ له‌ فولكه‌كه‌ى ته‌نیشت شارى سپى تێبگات.
× له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ تیۆریه‌كه‌ى جه‌نابت مامۆستا نیوتن، گه‌وره‌ بچووك راناكێشێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بچووكه‌كانن گه‌وره‌كانیان گیرۆده‌ كردووه‌.
× ببوره‌ حه‌زره‌تى مه‌حوى، به‌رقمان نى یه‌ بیگرینه‌ ئه‌وانه‌ى به‌ردمان تێ ئه‌گرن.
× ببوره‌ ئه‌دیسۆنى به‌ڕێز، كاره‌با عیلاجى تاریكى ناكات به‌ڵكو شێخى كوردى نه‌هێشتووه‌.
× ببوره‌ ئاده‌م سمیس، ئێستا بازاڕ خۆى چاك ناكات، ئه‌خلاقى كاسبكاران تێك ئه‌دات.
× ببوره‌ گاریباڵدى، هه‌زارى وه‌كو جه‌نابت ناتوانێ ئه‌م كورده‌ بكات به‌ نه‌ته‌وه‌.
× ببوره‌ فه‌خامه‌تى داروین، ئایا مه‌سئوله‌كان ئه‌خرێنه‌ خانه‌ى شیرده‌رانه‌وه‌؟
× ببوره‌ (گۆران)ى لوتكه‌، دۆڵاودۆڵ ناتوانى بڕۆى، هه‌مووى ته‌لبه‌ندى باخى مه‌سئووله‌كانه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket