میدیـای كۆمه‌ڵایه‌تیی و شۆڕشی 25ـی یه‌نایه‌ری میسر
بیروڕا 08:57 AM - 2019-01-27.
وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌تایی و تاڕاده‌یه‌كیش بنچینه‌یی، پێویستمان به‌وه‌یه له‌ده‌ستپێكی باسه‌كه‌ماندا؛ بزانین: (میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیی): كۆمه‌ڵێك پێگه‌ن له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نه‌وه‌ی دوه‌می وێب دا ده‌ركه‌وتن. (وێب 2.0)ـیشی پێده‌وترێت، بواری ئه‌وه ده‌دات به‌تاكه‌كان له‌ناو ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نامه‌و په‌یوه‌ندی و زانیاری له‌ڕێگه‌ی تایبه‌تی و گشتیه‌وه ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. هه‌روه‌ها (شۆڕشی 25ـی یه‌نایه‌ر): كۆمه‌ڵێك جوڵانه‌وه‌ی میللی بو له‌فۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی پاشان سیاسی له ڕۆژی 25ـی یه‌نایه‌ری 2011 به دروشمی (نان، ئازادی، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌ركه‌وت، ئه‌و ڕێكه‌وته هاوكات بو له‌گه‌ڵ جه‌ژنی پۆلیس له میسر، چه‌ند لایه‌نێك به‌مه‌به‌ست ئه‌و ڕۆژه‌یان هه‌ڵبژارد كه بریتی بون له حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و خه‌ڵكانی بێلایه‌ن، له‌نێویاندا: بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی 6ی ئه‌پریڵ، بزوتنه‌وه‌ی كیفایه هه‌روه‌ها چه‌ند كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و تویته‌ر، له‌گرنگترین ئه‌و گروپه فه‌یسبوكی و تویته‌ریانه: "كلنا خالد سعید" و "شبكه رێد" و " شباب الاخوان المسلمین”.
یه‌كه‌م: هۆكاره ناڕاسته‌وخۆكانی به‌رپابونی شۆڕشی 25ـی یه‌نایه‌ر:
یه‌كه‌م: سیسته‌می ده‌سه‌ڵات:
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له‌میسر كۆماری نیمچه سه‌رۆكایه‌تی بو، دوای ساڵی(1958)ـه‌وه كار به‌یاسایی ته‌واری ده‌كرا. به‌پێی ناوه‌ڕۆكی یاساكه: ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت بو كه ڕوبه‌ڕوی توندی هه‌ر چالاكیه‌كی سیاسی ناحكومی بێته‌وه، له‌وانه: ڕێكخستنی خۆپیشاندان، ڕێكخستنی سیاسی مۆڵه‌ت بۆ وه‌رنه‌گیراو، به‌خشینی هه‌ر ته‌به‌روعاتێك كه پێشتر تۆمار نه‌كرابوایه.. هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایه: ( 30) هه‌زار كه‌س به‌هۆی چالاكی سیاسیه‌وه له‌زیندانه‌كاندا بون. یاساكه ڕێگه‌ی ده‌دا به حكومه‌ت هه‌ركه‌سێك به‌ند بكات بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو به‌هۆ بێت یان به‌بێ هۆكار، یاساكه ڕێگه‌ینه‌ده‌دا تۆمه‌تبار به‌رگری له‌خۆی بكات، حكومه‌ت بۆی هه‌بو تۆمه‌تبار له زیندان بیهێڵێته‌وه به‌بێ دادگاییكردن. حكومه‌ت هه‌میشه كاریده‌كرد یاسای ته‌واری وه‌كخۆی بهێڵیته‌وه به‌بیانوی هه‌بونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسر‌و هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینی ئۆپۆزسیۆن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات. دورخستنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده دیاره‌كانیان نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر بهاتبایه یاسای ته‌واوی نه‌بوایه.
دووه‌م: دڵڕه‌قی پۆلیس:
له‌چوارچێوه‌ی یاسای ته‌واریدا، هاونیشتیمانیانی میسر ڕوبه‌ڕوی زوڵم و پێشێلكاری مافه‌كانیان له‌لایه‌ن پۆلیس و به‌ڵته‌جی ده‌بونه‌وه، له‌ڕێگه‌ی گرتن و به‌ندكردن و كوشتن و چه‌ندین ڕێگه‌ی تر.
سێ یه‌م: سه‌رۆكایه‌تی محمد حوسنی موباره‌ك:
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی محمد حوسنی موباره‌ك له ساڵی (1981)ه‌وه، ببوه جێگه ڕه‌خنه‌ی زۆری ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه ناحكومیه ناوخۆییه‌كان. تۆمه‌تبار ده‌كرا به‌وه‌ی كه: پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانی ڕۆژئاوا لێی. هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی گه‌وره‌ی دارایی به‌رده‌وام و ساڵانه به ئه‌مه‌ریكا. حكومه‌ته‌كه‌ی به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئیسلامیه‌توندڕه‌وه‌كان ناسرابو. ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به پێشێلكاریه‌كانی موباره‌ك هه‌ڵبژارد بو، ئیعلامی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبو.. به‌هۆی ئه‌و شێوه له‌حوكمڕانی موباره‌ك، باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌میسر داڕوخا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا؛ ئاسته‌كانی په‌روه‌رده‌و كه‌رتی ته‌ندروستی و بێكاری و به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان به‌ته‌واوی هه‌ڵكشان.
چواره‌م: گه‌نده‌ڵی و خراپی باری ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی:
*له‌بواری موئه‌سه‌ساتی ده‌وڵه‌تیدا گه‌نده‌ڵی بێ‌شومار هه‌بو، بۆ نمونه له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ڕژێمی موباره‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له‌حوكم، هه‌زاران كه‌سی نزیك له بنه‌ماڵه‌و نزیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداربون و پۆلیس پڕكرابو له‌خه‌ڵكانی خاوه‌ن وه‌لا بۆ موباره‌ك و داروده‌سته‌كه‌ی، نه‌وه‌ك وڵاتی میسر‌و پاراستنی ئه‌منیه‌تی هاونیشتیمانیان.
*گه‌نده‌ڵی له ناوخۆ درێژ ببوه‌وه بۆ زیندانیكردنی كه‌سایه‌تیه‌سیاسیه‌كان و چالاكوانان و گه‌نجان به‌بێ دادگایكردن. هه‌روه‌ها دروستكردنی به‌ندیخانه‌ی نهێنی و تایبه‌ت به‌شێوه‌ی نایاسایی.
*دورخستنه‌وه‌ی و بێبه‌شكردنی هاونیشتیمانیان له خوێندن و كاركردن له زانكۆكان و مزگه‌وته‌كان و ڕۆژنامه‌كان به‌هۆی بیروڕای سیاسیانه‌وه.
*به‌پێی دواین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه له(2010) له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سیاسی بڵاویكرده‌وه، میسر پله‌ی (98)هه‌مین ده‌وڵه‌تی گرتبو له نێو(178) وڵات‌دا.
*هه‌تا كۆتاییه‌كانی 2010، (40%)ـی میسریه‌كان له‌خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌بون، به‌شێوه‌یه‌ك داهاتی تاك بۆ كه‌متر له دوو دۆلار دابه‌زیبو.
پێنجه‌م: زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان و ڕێژه‌ی هه‌ژاری:
دوای نه‌یجیریا، میسر یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌فریقیه له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ته له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه كراون تا مانگی یۆلیۆی (2008)، ژماره‌ی دانیشتوانی میسر(81) ملیۆن و(713) هه‌زارو(517) كه‌س بوه، به‌و پێیه‌ش له هه‌مو (233) چركه‌یه‌كدا له میسر منداڵێك دێته دنیاوه، به‌وه‌ش له‌هه‌ر ساڵێكدا (1.5)ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش قورسایی ده‌خاته سه‌ر ده‌رامه‌ته‌كان كه حكومه‌ت كارناكات بۆ خستنه‌سه‌ركاری توانای سامانی دانیشتوان.
بۆنمونه/ له ساڵی(1996)ڕێژه‌ی دانیشتوانی میسر ته‌نها(30)ملیۆن و (83) هه‌زارو(419) كه‌س بوه، زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانه‌كه‌شی له‌كه‌ناراوه‌كانی نیل نیشته‌جێبون و ته‌نها سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵكردنن.
*زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان و داڕمانی ئابوری هۆكاره‌كه‌ی بۆ شكستی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و سودوه‌رنه‌گرتن له ده‌ستی كار ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌تایبه‌ت ده‌ركه‌وتنی جیلێك له گه‌نجان كه زۆرینه‌یان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی بون، به‌ڵام هیچ كارێكیان ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت و بێكار مابونه‌وه.
*گه‌نجان ستونی شۆڕش بون، ئه‌وان؛ مه‌عریفه‌ی ته‌واویان به ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌بو، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی چالاكانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ڕێكخستنی شۆڕش و ناڕه‌زایه‌تی، وه‌كچۆن ڕژێمه‌كه‌ی موباره‌ك هه‌ستی به‌مه‌كردبو، هه‌ر زو هیڵی ئینته‌رنێتی له‌پارێزگاكان پچڕاند، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تری توڕه‌كردنی گه‌نجان و لاوان بو.
*له‌گه‌ڵ زیادبونی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له‌میسر كه(80%) بو، كۆمه‌ڵگه‌ی میسری بۆ دو چینی سه‌ره‌كی دابه‌شبو بو، هه‌شتا له‌سه‌دیان هیچ شتێكیان نه‌بو، بیست له‌سه‌دی تریشیان خاوه‌نی هه‌مو شتێك بون، واته: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چینی ناوه‌ند له میسر نه‌مابو. ئه‌وه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته بو كه به (ئۆلیگارشی) یان (سه‌رمایه‌داری قۆرخكاری) ناوده‌برێت، كه‌مینه‌یه‌ك له سیاسیه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران كۆنترۆڵی هه‌مو جومگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له‌وڵات ده‌كه‌ن، له‌پاڵیشیاندا زۆرینه‌ی گه‌ل له هه‌ژاری و بێكاریدا ده‌ژین.
دووه: هۆكاره ڕاسته‌وخۆكانی هه‌ڵگیرسان و جۆشدانی شۆڕشی 25ـی یه‌نایه‌ر:
یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل – مجلس الشعب:
پێش دوو مانگ له هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، له میسر هه‌ڵبژاردنی مجلس الشعب ئه‌نجامدرا، به‌پێی ئه‌نجامه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كان، (حیزبی وه‌ته‌نیی) فه‌رمانڕه‌وا (97%) ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابو، ئه‌وه‌ش هاونیشتیمانیانی به‌ته‌واوی توشی ڕامان و شۆك كردبو، چونكه ده‌سه‌ڵات ساخته‌كاریه‌كی زۆری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدابو، ده‌سه‌ڵات نه‌یهێشت ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا چاودێری زۆرێك له‌ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه محمد به‌رادعی پرۆسه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین و حیزبی وه‌فدیش ئه‌نجامه‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه. ده‌سه‌ڵات په‌نای برده به‌ر زه‌برو زه‌نگ و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی به به‌ڵته‌جیی ته‌نیو هه‌ركه‌س ده‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وه‌ته‌نیی نه‌دایه، ئه‌وا؛ توشی لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌بویه‌وه.
دووه‌م: كوشتنی (خالد محمد سعید):
له ڕوداوه‌كانی 6ـی یونیۆی ئیسكه‌نده‌ریه له ناوچه‌ی (سیدی جابر) گه‌نجێك به‌ناوی خالد محمد سعید به‌ده‌ستی پیاوانی پۆلیس و له‌به‌رچاوی سه‌دان كه‌س هێنده ئه‌شكه‌نجه‌درا تا هه‌ر له‌وێدا مرد.. ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی زۆر نیگه‌رانكردو ئاگری به‌ردایه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌دان په‌یج و گروپ و ئه‌كاونت به‌و ناوه‌وه كرانه‌وه، كه‌سوكاری گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ش ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان و چین و توێژه‌كانی تریش هاتنه ڕێزیانه‌وه.
دووه‌م: ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی القدیسین:
كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بو له شاری ئیسكه‌نده‌ریه و له نێو ئاپۆڕای ئاهه‌نگێڕان بۆ جه‌ژنی كه‌نیسه شه‌رقیه‌كان ڕویدا. دوای جه‌ژنی ساڵی نوێش دوابه‌دوای(20)خوله‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له‌به‌رامبه‌ر كه‌نیسه‌ی قه‌دیسین له (ناوچه‌ی به‌شر) ڕویدا، به‌هۆیه‌وه (24) كه‌س كوژران و(97)یش برینداربون، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كه‌م هێرش دانرا كه له میسردا كرابێته سه‌ر مه‌سیحیه‌كان. هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌یه‌كی مه‌سیحیه‌كان له‌و ته‌وقیته‌دا له به‌غداد و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی مه‌سیحیه‌كان له عێراق و میسر. ئه‌و ڕوداوانه دڵه‌ڕاوكێی توندی لای مه‌سیحیه‌كانی میسر‌و جیهان دروستكرد، مه‌سیحیه‌كان به به‌شداری موسڵمانه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی توندیان به‌رامبه‌ر به ڕژێمی موباره‌ك ده‌وته‌وه. له قاهیره‌و ئه‌سكه‌نده‌ریه چه‌ندین پێكداهه‌ڵپژان له‌نێوان پۆلیس و مه‌سیحیه‌كان دروستبو.
سێ یه‌م: كوشتنی (سه‌ید بلال):
سه‌ید بلال(1981-6ی ینایری 2011) هاوڵاتیه‌كی میسری بو، ده‌زگای ئاسایشی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سی سه‌له‌فی به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بون له ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی مه‌سیحیه‌كان له‌ئیسكه‌نده‌ریه ده‌ستگیریكردن، هێنده ئه‌شكنجه‌درا تا له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا له زیندان گیانی له‌ده‌ستدا. (سه‌ید بلال) بڕوانامه‌ی دبلۆمی پیشه‌سازی هه‌بو، خێزانداربو، منداڵه‌كه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها دووساڵ و نیو بو، كوشتنه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی سه‌له‌فیه‌كانی میسری به‌دوای خۆیدا هێناو له‌ڕۆژی هه‌ینی 21ی یه‌نایه‌ری دوای نوێژی هه‌ینی ڕژانه شه‌قامه‌كان و به‌ره به‌ره ناڕه‌زایه‌تیه‌كان په‌ره‌یسه‌ندو داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (حه‌بیب عه‌دلی) وه‌زیری ناوخۆ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ته‌واریان ده‌كرد.
چواره‌م: هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی میللی له تونس:
له (18)ـی دیسه‌مبه‌ری(2010)، پێش (38) ڕۆژ له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی توڕه‌یی میسریه‌كان، شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به خراپی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی له تونس ده‌ستیپێكردبو، كه به ڕوداوی خۆسوتاندنی (محمد البوعزیزی) به‌ته‌واوی شۆڕش كڵپه‌ی سه‌ندو له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكدا كۆتایی به حوكمی زین العابدین بن علی هات، كه ماوه‌ی(23)ساڵ به ده‌ستێكی ئاسنینه‌وه فه‌رمانڕه‌وای تونس بو. ئه‌وسه‌ركه‌وتنه‌ی شۆڕشی گه‌نجان و چین و توێژه‌كانی تری تونس، هیوای ئه‌وه‌ی له دڵی گه‌لانی تری عه‌ره‌بی دروستكرد كه گه‌ل له‌توانایدایه ڕژێمه سته‌مكاره‌كان له‌ناوببات و گۆڕانكاری به‌رپا بكات. پێش هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستپێكردنی ڕوداوه‌كان، چوار هاونیشتیمانی میسری له ڕۆژی سێشه‌ممه(18)ـی یه‌نایه‌ری 2011 له‌به‌رامبه‌ر خراپی باری گوزه‌ران و ئابوری و سیاسی خۆیانیان سوتاند، ئه‌وانیش: محمد فاروق حه‌سه‌ن له قاهیره، سه‌ید عه‌لی له قاهیره، ئه‌حمه‌د هاشم ئه‌لسه‌ید له ئیسكه‌نده‌ریه و محمد عاشور سرور دیسانه‌وه له قاهیره.
پێنجه‌م: تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.. فه‌یسبوك و تویته‌ر و یوتیوب:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" و " فه‌یسبوك" و "یوتیوب" ڕۆڵی گرنگیان له‌شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ر و شۆڕشه‌كانی تری "به‌هاری عه‌ره‌بی" بینی، توانیان ناڕه‌زایه‌تیه داپۆشراوه‌كان ڕێكبخه‌ن و له‌ده‌وری یه‌ك ئایدۆلۆژیا كۆیانبكه‌نه‌وه كه شۆڕش بو بۆ ده‌ربازبون، تا گه‌یشت به‌وه‌ی شۆڕشی ڕسته‌قینه له‌مه‌یدانی ته‌حریر كڵپه‌ی سه‌ند. میسر یه‌كه‌م وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه فه‌یسبوكی پێگه‌یشتوه، ڕسته‌یه‌ك زۆر له‌نێو میسریه‌كان ده‌وترایه‌وه: شۆڕش سه‌ره‌تا له فه‌یسبوكه‌وه ده‌ستیپێكرد، پاشان تویته‌ر هاته مه‌یدانه‌كه- چونكه گه‌نجێكی میسری به‌ناوی " وائل غونه‌یم" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌بازاڕكردنی كۆمپانیای گۆگڵ بو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر لێزانانه تویته‌ری وه‌ك دوه‌م چه‌كی به‌هێزی خسته خزمه‌تی شۆڕشه‌كه‌وه. پێش شۆڕشی(25) یه‌نایه‌ر، له‌میسر گه‌نجان فه‌یسبوكیان به‌زۆری بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارده‌هێنا، له‌سه‌روبه‌ندی شۆڕش به‌ته‌واوی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و گۆڕانكاری له سیسته‌می حوكم گۆڕا، ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ك به‌ته‌واوی له‌مه تێگه‌یشت و ده‌ستیكرد به هه‌ڵمه‌تی پچڕاندن و نه‌هێشتنی هیڵی ئینته‌رنێت له‌و پارێزگایانه‌ی كه بڵێسه‌ی شۆڕش له داگیرساندا بو، به‌ڵام ئه‌مه بارودۆخه‌كه‌ی هێنده‌ی تر ئاڵۆزكرد.
- به‌پێی ڕاپۆرتێك كه دوای شۆڕشی یه‌نایه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری زانیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسره‌وه ئاماده‌كراوه:
به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كاركه‌ر به ئینته‌رنێت له‌میسر(30.7%) هه‌مو وڵاتانی عه‌ره‌بیه، هه‌روه‌ها(0.2%)ـی هه‌مو به‌كارهێنه‌رانی جیهان پێكده‌هێنێت. ڕۆژنامه‌و گۆڤاره چاپكراوه‌كان كه نوسخه‌یان به‌ئه‌لیكترۆنی له سه‌ر ئینته‌رنێت هه‌بو ژماره‌یان(63)كه‌ناڵ ده‌بو، كه ده‌كاته(40.4%)ـی هه‌مو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی میسر. ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك تا مانگی دیسه‌مبه‌ری(2010)، زیاد له(22)ملیۆن كه‌س بو، له‌كاتێكدا له نۆڤه‌مبێری(2009) ته‌نها(14.5) ملیۆن به‌كارهێنه‌ر بو.. هه‌روه‌ها له(1999) ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران بریتی بوه له (300) هه‌زار كه‌س.
*ده‌یان و بگره سه‌دان توێژینه‌وه‌ی زانستی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی قاهیره، عه‌ین شه‌مس، حه‌لوان، ئیسكه‌نده‌رییه، مه‌نسووره، ته‌نتا...هتد به‌رده‌ستن، ئه‌نجامه‌كان كاریگه‌ری به‌هێزی میدیای نوێ له جۆشدان و به‌رده‌وامیدان به شۆرشی 25ـی یه‌نایه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناكرێت له‌جێگه‌یه‌كی وه‌هادا ئاماژه به‌هه‌موو ئه‌وانه بكرێت.. بێجگه له‌زانكۆكانی میسر، ده‌یان نامه‌ی زانستی تری زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رده‌ستن ئاماژه به‌كاریگه‌ری به‌هێزی میدیای نوێ و له‌نێویشیدا؛ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌رپابوون و سه‌رخستنی ئه‌و شۆڕشه‌دا ده‌كه‌نه‌وه.. ئێمه لێره‌دا ته‌نها ئه‌نجامی یه‌ك له‌و سه‌دان نامه‌زانستیانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
*ێفاء عبدالعال.. نامه‌ی ماسته‌ر: ڕۆڵی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له شۆڕشی یه‌نایه‌ر و هۆكاره‌كانی به‌كارهێنانی لای گه‌نجان.
ئه‌نجامه‌كان:
-(74%)سامپڵی توێژینه‌وه فه‌یسبوكیان بۆ گفتوگۆی بابه‌ته سیاسیه‌كان به‌كارهێناوه، ته‌نها (26%) بۆ گفتوگۆی بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كاریانهێناوه.
-(50.2%) به‌شداربوان فه‌یسبوك بۆ زانینی زانیاری له‌سه‌ر پرسه ناوخۆیی و هه‌رێمی و ده‌ولیه‌كان به‌كارده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها(28.8%)تویته‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنن.
-(75.1%)ـی به‌شداربوان پێیانوایه؛ فه‌یسبوك كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری شۆڕشی 25 یه‌نایه‌ر هه‌بوه، به‌ڵام ته‌نها (12.5%)پێیانوایه تویته‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیوه.
-(61.3%)ـی به‌شداربوان ده‌ڵێن: فه‌یسبوك كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ریان بۆ به‌شداربون له خۆپیشاندان و شۆرشه‌كه‌ی یه‌نایه‌ردا، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها(29.8%)، ده‌ڵێن: تویته‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بوه بۆ به‌شداری له شۆڕشه‌كه‌دا.
-گرنگترین ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه سامپڵی توێژینه‌وه‌كه له‌میانی به‌كارهێنانی فه‌یسبوك و تویته‌ردا ئاشنای بوبێتن بریتی بون له:
1.ئازادی 2. دیموكراتیه‌ت 3. دادی كۆمه‌ڵایه‌تی 4. یه‌كسانی 5. ئینتیما 6. نیشتیمانپه‌روه‌ری
-(66.4%)ی سامپڵی توێژینه‌وه‌كه، ده‌ڵێن: له‌ئه‌نجامی موتابه‌عه‌ی فه‌یسبوكه‌وه ئه‌وه‌یان لا دروستبوه كه‌به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پاش 25 ی یه‌نایه‌ر بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها (58.2%) یان حیسابی تایبه‌تیان له تویته‌ر هه‌بوه‌و به‌هۆیه‌وه به‌شداربون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
یادگار عه‌لی
*مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م نووسینه، سوود له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رگیراوه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24