نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشناڵ.. هیوایه‌ك بۆ خێزانه‌كان
ریپۆرتاژ 06:07 PM - 2019-01-26.
چاندنی منداڵی بلوریی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشناڵ بووه‌ته هیوای زۆرێك بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی نه‌بوونی منداڵه‌وه ده‌ناڵێنن، زۆربه‌ی ژنان و پیاوان به بێهیواییه‌وه روویان له نه‌خۆشخانه‌كه كردووه و دوای چاره‌سه‌ر بۆیان، به دڵێكی خۆش و بوون به‌خاوه‌نی منداڵه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م نه‌خۆشخانه‌دا ئه‌نجامدراوه، له هاووڵاتیان و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیش، چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه، ته‌نانه‌ت ژن و پیاو هه‌بووه دوای 20 ساڵ له منداڵ نه‌بوون، چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌و منداڵیان بووه، خۆشبه‌ختانه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا، دایك هه‌بووه دوای دانانی منداڵی بلوریی خۆی به شێوه‌یه‌كی سروشتی دووه‌م منداڵی بووه، به‌ڵام ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شبكرێت كه راده‌ی سه‌ركه‌وتن په‌یوه‌سته به ته‌مه‌نی دایكه‌كه‌وه، تا دایكه‌كه ته‌مه‌نی كه‌متربێت ، ئه‌وا رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن زیاتره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایك هه‌یه ته‌مه‌نیشی زۆره، به‌ڵام توانراوه منداڵی بلوریی بۆ دابنرێت و سه‌ركه‌وتوش بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕی تێچوونی ئ چاره‌سه‌ره‌كه‌ش، له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، چونكه رێژه و جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ دایكه‌كان به‌كارده‌هێنرێت جیاوازه.
ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشناڵ سه‌رنجی سه‌ردانیكه‌ره‌كانی راكێشاوه، ئه‌وه‌یه دوای خراپبوونی دۆخی ئابووریی خه‌ڵك، داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ حاڵه‌تی تایبه‌ت داشكاندنی زور تایبه‌ت ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و دایك و باوكانه‌ی بۆ جاری دووه‌م چاره‌سه‌ری بلوریی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا وه‌رده‌گرن، ئه‌وا داشكاندنی تایبه‌ت تریان بۆ ده‌كرێت.
ئینته‌رناشناڵ.. ته‌مه‌نی كه‌م و خزمه‌تی زۆر
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، له ساڵی 2012دا دامه‌زراوه‌و نه‌خۆشخانه‌كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتییه بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی تایبه‌ت به منداڵی بلوریی هه‌یه، نه‌خۆشخانه‌كه دوو به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی له‌خۆده‌گرێت به‌شێكیان تایبه‌ته به منداڵی بلوریی و وه‌رگرتنی هێلكه له دایكه‌كه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێلكه پیتێنراوه‌كه بۆ ره‌حمی دایكه‌كه.
به‌شی تاقیگه‌كه تایبه‌ته به به‌شی منداڵی بلوریی، لێره‌دا هێلكه‌كان وه‌رده‌گیرێت و پشكنینی بۆ ده‌كرێت و ده‌پیتێنرێن و ده‌ستنیشانكردنی ره‌گه‌زی كۆرپه‌له‌ش هه‌ر له‌و تاقیگه‌یه‌دا ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و تاقیگه‌كه‌دا، پشكنین بۆ پیاوان ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ منداڵی بلوریش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان نه‌كردبێت.
له‌هۆڵی دووه‌مدا، كه به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی گشتییه، هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، له‌م به‌شه‌دا هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ژنان و نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون و هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جه‌راحیی تێدا ئه‌نجامده‌درێت ، وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانی زراو و نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌ناویی و شكاویی و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی جوانكاریی.
هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، ناوسك بینییه (نازۆر)، كه بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی كیس و لابردنی منداڵی ده‌ره‌وه‌ی ره‌حم به‌كارده‌هێنرێت، بێجگه له‌وه‌ی پزیشكه‌كانی جه‌راحیش بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیان پشتی پێده‌به‌ست.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری مندڵی بلوری هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا تاقیگه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره و پێشكه‌وتوشی هه‌یه، كه چه‌ند ئامێرێكی پێشكه‌وتووی تێدایه و هه‌موو جۆره پشكنینێكی تێدا ده‌كرێت، لایه‌نێكی گرنگی تاقیگه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات بۆ سه‌عات و نیوێكدا ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها ئه‌م تاقیگه‌یه گرنگترین پشكنینی تێدا ده‌كرێت، كه پشكنینی هۆرمۆنه‌كانه. ئه‌مجۆره پشكنینه له كاتی چاره‌سه‌ری بلوریی دا پشتی پێده‌به‌سرێت، چونكه پێش ئه‌وه‌ی دایكه‌كه چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، ده‌بێت پێشوه‌خته پشكنینی هۆرمۆناتی بۆ بكرێت.
لایه‌نێكی تری جیاكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشناڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی تر، ئه‌وه‌یه كه به‌شێك تایبه‌ت كراوه به‌و نه‌خۆشانه‌ی كه منداڵی بلوریی داده‌نێن و نایانه‌وێت كه‌س بزانێت چاره‌سه‌ری بلوریان وه‌رگرتووه، بۆیه به‌شێك تایبه‌ت كراوه به‌و نه‌خۆشانه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی تایبه‌ت هه‌یه به‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێویستیان به مانه‌وه هه‌یه له‌نه‌خۆشحانه‌كه.
ئه‌وه‌شی كه‌له روی كارگێڕییه‌وه جێگای سه‌رنجه، دوو پرسگه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، كه پرسگه‌ی یه‌كه‌میان، پرسگه‌ی گشتییه، هه‌ر نه‌خۆشێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكرێت زانیاری پێده‌درێت و ئاڕاسته‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرێت، پرسگه‌ی دووه‌میش، پرسگه‌ی به‌شی بلورییه، كه تایبه‌ته به منداڵی بلوریی و له‌وێ زانیاریی ته‌واو ده‌رباره‌ی دایكه‌كه و ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی له‌باره‌ی گروپی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانیان و زانیاریی ته‌ندروستیی پیاوه‌كه‌ش وه‌رده‌گیرێت و به‌شێوه‌ی فایل له كۆمپیوته‌ردا هه‌ڵده‌گیرێت و ژماره‌ی تایبه‌تی پێده‌درێت.
هه‌ر له به‌شی كارگێڕییدا، به‌شێكی تایبه‌ت هه‌یه بۆ به‌ڕێكردنی كاروباری نه‌خۆشخانه‌كه و ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، له‌م به‌شه‌دا گوێ له داواكاری و ناڕه‌زایی نه‌خۆشه‌كان ده‌گیرێت و روونكردنه‌وه و زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر هه‌ر به‌شێك كه بیانه‌وێت، ده‌یاندرێتی.
له نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشناڵ گرنگی زۆر به ده‌رمانخانه دراوه، ده‌رمانخانه‌كه‌ی دوو به‌ش له‌خۆده‌گرێت، به‌شی ده‌رمانی گشتی وه‌ك هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌كی تر، به‌شه‌كه‌ی تر، تایبه‌ته به هۆرمۆنات، كه گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه، چونكه ده‌رمانی هۆرمۆنات پله‌یه‌كی گه‌رمی گونجاوی ده‌وێت و ده‌بێت له ساردكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت دا هه‌ڵبگیرێت.
به‌شی میكانیك و كاره‌با له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا، كاره‌با 24 سه‌عات ده‌بێت، چونكه به‌شی بلوریی و به‌شی ده‌رمانه‌كانی پێویستیان به‌كاره‌بای به‌رده‌وامه، ئه‌و ئامێرانه‌ی كه هێلكه و هێلكه پیتێنراوه‌كه، یاخود ئه‌و ئامێره‌ی تۆوی پیاوه‌كه‌ی تێدا فرێزكراوه، نابێت بێكاره‌با بێت، هه‌ربۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، دوو موه‌لیده ئامادده‌كراوه، كه له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بادا، یاخود هه‌ركێشه‌یه‌كی تر، موه‌لیده‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك كاریان پێده‌كرێت.
به‌هۆی ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان نه‌خۆشخانه‌كه ده‌توانێت هیوا بدات به‌و ژن و پیاوانه‌ی كه منداڵیان نه‌بووه، چونكه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، شایسته‌ی منداڵبوونن.
چاره‌سه‌ری بلوری له ئینته‌رناشناڵ له‌ئاستێكی به‌رزدایه
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆره "ژیان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا" به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشیۆناڵ و پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكیی، وتی: "چاره‌سه‌ری بلوریی، بریتییه له دروستكردنی منداڵ له‌ڕێگهای وه‌رگرتنی هێلكه‌ی دایك و تۆوی باوكه‌كه و پیتاندنی له ئامێرێكی تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ره‌حمی دایك". رونیشیكرده‌وه: "دوای دڵنیابوونه‌وه له‌دابه‌شبوونی خانه‌كان و روودانی پیتاندن، هێلكه پیتێنراوه‌كه ده گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ره‌حمی دایكه‌كه".
ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تاكانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بلوریی-ش رایگه‌یاند: "دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌دیاریكراوی ساڵی 1982، یه‌كه‌مین منداڵ كه دروستبوو كچێك بو به‌ناوی لیز براون". وتیشی: "سه‌ره‌تا ئه‌م چاره‌سه‌ره ته‌نها بۆ ئه‌و دایكانه به‌كارده‌هێنرا كه بۆرییه‌كانیان گیرابوو و نه‌یانده‌توانی به‌شێوه‌ی سروشتی منداڵیان ببێت به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام ئێستا بۆ حاڵه‌تی نه‌زۆكیی و ئه‌و پیاوانه‌ی ژماره‌ی تۆوه‌كانیان كه‌مه و ناتوانن منداڵ دروستبكه‌ن، یاخود ئه‌و پیاوانه‌ی كه به‌شێوه‌ی سرووشتی تۆویان نییه، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویست به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچوك ده‌كات، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری بلوری بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه هۆكاری منداڵ نه بوونه‌كه‌یان نه‌زانراوه و دایك و باوكه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و له هه‌مانكاتیشدا ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی منداڵیان ببێت، بۆیه په‌ناده‌برێته به‌ر چاره‌سه‌ری بلوریی". راشیگه‌یاند: "ئه‌و دایكانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆره و له‌سه‌روی 40 ساڵه‌وه‌ن، ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی دانانی منداڵی بلوری كه‌متره، به‌ڵام رێژه‌كه سفر نییه و ده‌كرێت چاره‌سه‌ره‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت".
پشكنینی هۆرمۆنات به‌شێكی گرنگه له نه‌خۆشخانه‌كه
دكتۆره ژیان، باسی له‌وه‌شكرد: چاره‌سه‌ری منداڵی بلوریی بۆ هه‌موو دایكێك ناكه‌ین، هه‌ندێك دایك ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گه‌نج بێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكات، ئه‌و دایكانه‌شی كه ته‌مه‌نیان زۆره، یان كێشه‌ی منداڵ نه‌بوونیان هه‌یه، ئه‌وا دوای پشكنینی هۆرمۆنات، ئه‌گه‌ر گونجاوبوو، بۆی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆرمۆناتیان باش نه‌بوو، پێی ده‌ڵێین هۆرمۆنه‌كانت بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره گونجاو نییه، ئه‌و دایكانه‌ی كه چاره‌سه‌ری بلورییان بۆ ده‌كرێت، له ماوه‌ی دووگیانی‌دا ده‌توانن شێوازی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتیان، به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و دایكانه‌بێت كه به سروشتی دووگیان بوون، به‌ڵام سێ مانگی یه‌كه‌م قۆناغێكی ناسكه پێویست ده‌كات كه‌مێك وریاتر مامه‌ڵه بكه‌ن.
دواجار بۆ ئه‌وه‌ی له‌كێشه‌ی منداڵ نه‌بوون رزگارت بێت، نه‌خۆشخانه‌ی " ئینته‌رناشناڵ "، كه‌له نه‌خۆشخانه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی عیراقه، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، چاره‌سه‌رت ده‌كات و كۆتایی به‌م كێشه‌یه‌تان ده‌هێنێت.
ئینته‌رناشناڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌كره‌یم پسپۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی راوێژكاری نه‌خۆشی ژنان و منداڵبوون و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی نه‌زۆكی و چاندنی منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشیۆناڵ وتی: له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ته‌مه‌نی نه‌خۆشخانه‌كه تا ئێستا له سلێمانیدا به‌تایبه‌تی و له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه له‌رووی چاره‌سه‌ری بلوری و دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ره‌كان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه له ئاستێكی به‌رزدایه‌و ده‌توانین بڵێین له ئاستی نه‌خۆشخانه جیهانییه‌كانیشدایه، وتیشی، له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ زۆر ده‌زگای جیهانی پسپۆڕ به‌م بواره هه‌یه.
21 ساڵ ئه‌زموونی له‌پشكنینی ره‌گه‌زی EPGD هه‌یه
دكتۆر عه‌زمی عه‌بدوڵڵا دعێبس پسپۆڕی دیاریكردن و پشكنینی ره‌گه‌زی EPGD و به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی منداڵی بلوری له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشیۆناڵ كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كارده‌كات و 21 ساڵ ئه‌زمونی هه‌یه له بواری منداڵی بلوری، ماوه‌ی 10 ساڵَ له عه‌ممان و پێنج ساڵ له دیمه‌شق و شه‌ش ساڵ له سلێمانی له‌و بواره‌دا كاریكردوه، وتی: رۆژێك پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ئامادده‌كردنی ئامێره‌كان و رۆژی دواتر ده‌ستده‌كه‌ین به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌و ئه‌و هێلكه‌یه‌ی كه له دایكه‌كه وه‌رده‌گیرێت ماوه‌ی 3 بۆ 5 رۆژ هه‌ڵده‌گیرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌نده به‌م قۆناغه‌وه ده‌بێت هه‌موو توانه‌یه‌كمان بخه‌ینه گه‌ڕ له‌ڕێگه‌ی باشی ئامێر‌و شاره‌زایی ستافه‌كه‌مانه‌وه بۆ پاراستنی هێلكه‌كان، وتیشی، له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ دیاریكردنی ره‌گه‌زی كۆرپه‌كه ئامێری له‌یزه‌ر به‌كاردهێنرێت هه‌روه‌ها ستافێكی شاره‌زاو راهێنراومان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی هێلكه وه‌رگیراوه‌كه له ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه بۆ تاقیگه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و ئامێرانه‌ی كه بۆ هه‌ڵگرتنی هێلكه پیتێنراوه‌كان به‌كاری ده‌هێنین ئامێری زۆر پێشكه‌وتوون و هاوشێوه‌ی ره‌حمی دایكه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌نه‌شدا به‌به‌رجه‌وامی ستافه‌كه‌مان به‌شداری ئه‌و خول و وۆركشۆپانه ده‌كه‌ین كه تایبه‌ته به‌چاره‌سه‌ری منداڵی بلوری بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچونمان، له‌به‌ر ئه و ئه‌زموونه زۆره‌ی كه له‌و بواره‌دا هه‌مانه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌توانێت چاره‌سه‌ری هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی كێشه‌ی منداڵ نه‌بوون بكات.
به وردی چاودێری نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كه‌ن
د.هه‌دیل ئه‌بو ملوح پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی ژنان و نه‌زۆكی له نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشیۆناڵ وتی، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه به‌لامانه‌وه چاره‌سه‌ر و چاودێری وردی نه‌خۆشه‌كانمانه، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی زۆر هه‌یه له‌كاره‌كانماندا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی بۆ حاڵه‌ته‌كان و دیاریردنی كاتی چاره‌سه‌ر، جۆری ده‌رمانه‌كان بۆ نه‌خۆشه‌كانمان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها زۆر هۆكار كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری بلوری بۆنمونه ته‌مه‌نی دایكه‌كه و ئایه پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامداوه یاخود نا، وتیشی، هه‌ندێكجار دوای دووگیان بوونی دایكه‌كه‌ش پێدانی ده‌رمان به‌رده‌وامده‌بێت، بۆیه له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ سه‌ركه‌وتنی چاره‌سه‌ری بلوری.
ئه‌نجامی پشكنینه‌كان به مۆبایل و ئیمه‌یڵ ده‌نێرنه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كان
ئه‌سما سه‌لیم ئیسماعیل به‌رپرسی به‌شی تاقیگه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشیۆناڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌ر ناشیۆناڵ به‌شی تاقیگه‌ش دامه‌زراوه كه هه‌موو جۆره پشكنینێكی تێدا ده‌كرێت، له تاقیگه‌كه‌ماندا به وردی چاودێری پشكنینه‌كان ده‌كرێت و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌چێت، له‌نوێترین خزمه‌تگوزارییه‌كانیشماندا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی مۆبایل و ئیمه‌یڵه‌وه ده‌نێرینه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كانمان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك فایلێك ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكیكه كه پشكنینی كرده‌وه ئه‌نجامه‌كانیان به‌راورد ده‌كه‌ین به‌یه‌كتر، له نرخه‌كانماندا داشكاندنمان هه‌یه به‌تایبه‌ت له پشكنینی گشتی به‌ڕێژه‌ی 40% و هه‌وڵمانداوه نرخه‌كانمان هاوتای نرخه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ین.
ناونیشان.. سلێمانی.. شه‌قامی سالم..چوار رێیانی سه‌رچنار
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه
07703844040 - 07503844040
PUKmedia / به‌شی ریكلام
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28