riklam

ورده‌كاری پشكی كورد له‌بودجه‌ی عیراق

ئابوری 12:06 PM - 2019-01-24
.

.

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019ی عیراق داو یه‌كێك له‌بڕگه‌ گرنگه‌كانی  كه‌تایبه‌ت بوو به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌سه‌ند كرا.

 

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكی ره‌سمیدا بۆ PUKmedia ووتی:به‌شی كوردستان له‌ بودجه‌ی عیراق دا یبێگومان له‌ ئاست خواستی ئێمه‌دا نیه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیومانه‌ كۆمه‌ڵێك برگه‌ی تێدا جێبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ قازنجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌.

 

رونیشكرده‌وه‌:بۆ یه‌كه‌مین جار توانرا موچه‌ی پیشمه‌رگه‌ و شایسته‌ییكانی بخرێته‌ سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی میزانیه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی نه‌وت دیاری كرا په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ ناردن یا نه‌ناردنی نه‌وت،به‌م شێوه‌یه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران و پێشمه‌رگه‌ وابه‌ست نیه‌ به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتحادیه‌وه‌.

 

له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه‌: دوای ساڵانێكی زۆر توانرا برێك پاره‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌ میزنیه‌ دیاری بكرێت و ئه‌م ماده‌ ده‌ستوریه‌ زیندوو بكرێته‌وه‌.

 

تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی جوتیاران ، بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ووتی: ده‌قێكی تایبه‌ت به‌گه‌نمی جوتیاران دیاری كراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی ساڵانی 2014 تا 2016 ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌كانی جوتیارانی پێبدات.

 

ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌: له‌ ده‌قێكی تری بودجه‌دا جێگه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندام بوانی جه‌نگی داعش كرابه‌وه‌.

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دووپاتی كرده‌وه‌:له‌ ده‌ره‌وه‌ی پشكی هه‌رێم و له‌ موازه‌نه‌ی ئیتیحادیدا چه‌ند بره‌پاره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌ڵادزێ و سۆران و دهۆك و كه‌لار-شۆرش جێگیر كرا.

 

هه‌ڵه‌بجه‌ دو ملیار دینار

قه‌ڵادزێ دو ملیار دینار

دهۆك ملیارێك دینار

سۆران ملیارێك دینار 

كلار -شورش ملیاریك دینار

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket