له‌یادی شه‌هیدكردنی هه‌ڵۆكه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا
ی.ن.ک 10:29 AM - 2019-01-24.
له‌رۆژانی دوای هه‌ره‌س، هێزی پێشمه‌رگه په‌رته‌وازه‌كرا، ئه‌من و ئیستخبارات و هێزه‌كانی سوپا‌وی عیراق گه‌یشتنه هه‌مووبستێكی كوردستان، گونده‌كانی سه‌رسنووری عیراق-ئێران- توركیا ڕووخێنران، ترس، گومان، دڵه‌ڕاوكێ، بێسه‌رو شوێنكردن ئاسایی بوو ره‌فیق حیزبی وپیاوانی رژێم له‌كوردستاندا، ته‌راتێنیان ده‌كرد.
ئاله‌و رۆژانه‌دا له‌سنووری جه‌باری و هه‌مه‌وه‌ند و قه‌ره‌حه‌سه‌ن تاجه‌به‌ل حه‌مرین كه‌رتی چواری جه‌باری، بووركانی شۆڕش بوو، به‌داستانه‌كانیان ئه‌وه‌نده به‌های پارتیزانانه‌یان ڕه‌وشتی باڵای پێشمه‌رگانه‌بوو له‌ترسا به مامه ریشه‌یان ده‌وت (الرجل الحدیدی).
تیپی57-ی سه‌رگرمه
سنورێكی به‌ربڵاو فراوانی له ناوچه‌كانی كه‌ركوكه‌وه تاسلێمانی ده‌گرته‌وه، سنوره‌كه‌ی لكابوو به‌چه‌ند جاده‌ی قیری سه‌ره‌كی جموجۆڵی سوپای عێراقه‌وه، لای رژێم ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگ بوو، بۆ پاراستنی شاری كه‌ركوك و باره‌گای فه‌یله‌قی یه‌ك و بیره نه‌وته‌كان.
57 یه‌كێك بوو له تیپه چالاكه‌كان، پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی (مه‌فره‌زه‌و كه‌رت و تیپه‌كه‌ی)شه‌و و ڕۆژیان ده‌خسته سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گورزی كاریگه‌ر له دوژمن بده‌ن.
مامه‌ڕیشه‌ی فه‌رمانده‌ی كه‌رتی چواری جه‌باری، خۆی و پێشمه‌رگه‌ی كه‌رته‌كه‌یان له‌هه‌ره فه‌رمانده‌و كه‌رته چالاكه‌كان بوو،ئه‌م كه‌رته له‌هه‌ر قۆڵێكه‌وه به‌شداری هه‌ر چالاكیه‌كیان بكردایه سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ربوو، لێپرسراوانی سوپای عێراق زۆر له مامه ریشه‌و كه‌رتی چواری جه‌باری ده‌ترسان، له‌سنووری توانای خۆیان ئازاترو به‌تواناترو به‌ده‌ست و بردتر بوون، به ئه‌فسانه‌یه‌كی تێڕامان، چه‌ندان سه‌ر گوزشته‌و چیرۆكی فه‌نتازیای واقعی یان له‌سه‌ر ده‌گێڕنه‌وه.
گه‌ڕه‌كی حوڕییه
رژێم به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ كێشراو، پرۆسه ته‌عریب و ته‌بعیس له نێو گونده‌كان جێبه‌جێ ده‌كرد، ماڵه عه‌ره‌به خێله‌كییه‌كانی خواروی عێراق به مه‌ڕو ماڵاته‌وه ڕوویان ده‌كرده پاوان و باخ و باخاتی به‌زۆر داگیریان ده‌كرد و نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وكاتانه چه‌ند ماڵه عه‌ره‌بێك له‌نزیك گه‌ره‌كی(حوڕییه)ی كه‌ركوك نیشته‌جێ بوون، به‌رۆژ ماڵه كورده‌كانیان له ماڵ وكێڵگه‌كانی خۆیاندا بێزار كردبوو، زۆرجار ئازاری خه‌ڵكه‌كه‌شیان ده‌دا، له‌مانگی مایسی 1982 مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی چواری جه‌باری به‌فه‌رمانده‌یی مامه‌ڕیشه، رێگایه‌كی دوور‌و پڕ مه‌ترسیان بڕی تاگه‌یشتنه نزیك گه‌ڕه‌كی حوڕییه، له‌وێ چه‌ند ماڵه عه‌ره‌بێكیان بینی، هه‌موویان چه‌كداربوون له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كانیان سه‌نگه‌ریان دروستكردبوو، پاسه‌وانی خۆیان ده‌كرد، پێشمه‌رگه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان، چه‌كداره‌كان به‌رگری پێشمه‌رگه‌كانیان پێ نه‌كرا، دوانیان لێ كوژرا، ئه‌وانیتر به‌ره‌و كه‌ركوك هه‌ڵاتن، ده‌وارو ئۆتۆمبیل وماڵاته‌كانیان به‌جێهێشت، پێشمه‌رگه‌كان تراكتۆرێك و پیكابێكیان ده‌ستكه‌وت، ده‌واره‌كانیان سووتاند و ته‌نیا یه‌ك ده‌واریان هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رخانه‌ی به‌جێ مابوون نه‌سوتێنن، ئینجا گه‌ڕانه‌وه.
مامه‌ڕیشه‌و حه‌مه‌ڕه‌ش
رژێمی تۆتالیتاری عێراق به‌هۆی چالاكی زۆری پێشمه‌رگه‌وه، ره‌بایه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر جاده قیره گشتییه‌كان دانا، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و جادانه‌یان بۆ بپارێزێت، هێزه‌كانیان هاتوچۆی تیا بكات، له‌مانگی ته‌مووزی 1982یه‌كه‌مین ره‌بایه‌ی سوپای عێراق به‌فه‌رمانده‌یی مامه ریشه له‌سه‌ر جاده‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ-قه‌ره‌هه‌نجیر له‌نزیك گوندی باشبڵاخ ،گیرا، ته‌نیا یه‌ك سه‌رباز كوژرا، ئه‌وانی تر ڕایان‌كرد، ته‌نها یه‌ك كلاشینكۆف یان ده‌سكه‌وت، دواتر حه‌مه ره‌ش جێگیری فه‌رمانده‌ی كه‌رتی 3ی هه‌مه‌وه‌ند، ره‌بایه‌كی له‌كه‌ڵه ره‌ش-ی سه‌ررێگای (چه‌مچه‌ماڵ-سه‌نگاو)گرت، (15)پارچه چه‌كی تێدا گیرا، شه‌هید فاتیح سه‌نگاوی یه‌كێك بووله‌و پێشمه‌رگه لێهاتوانه‌ی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا لووله‌ی چه‌كی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی به ده‌ست گرتبوو، له‌وكاته‌دا سه‌ربازه‌كه ده‌ست رێژی لێده‌كرد.
دوای چه‌ند رۆژێك جارێكی تر مامه ریشه ره‌بایه‌یه‌كی تری ده‌ستنیشان كردبوو له‌نێوان(سه‌نگاو وچه‌مچه‌ماڵ) له‌نزیك گوندی قه‌ره‌تاموور به‌ئه‌زمونێكی تره‌وه، هێرشیان كرده سه‌ر ڕه‌بایه‌كه، هه‌رچه‌نده سه‌ربازه‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌داو به‌رگرییان ده‌كرد، 3یان كوژراو 7یان به‌دیل گیران، ده‌سكه‌وته‌كان (5)كلاشینكۆف و (4)سه‌مینۆف بوو، دوای ئه‌م چالاكیانه، رژێم ده‌ورو به‌ری ره‌بایه‌كانی به ته‌لبه‌ند و ئه‌لغام ده‌گرت.
ئه‌ندازیازه یوغسلافیه‌كان
رژێمی عیراق، هه‌موو گونده‌كانی سه‌رجاده‌ی گشتی (كه‌ركه‌ك، له‌یلان، قادركه‌ره‌م)ی به جه‌یشی شه‌عبی ته‌نیبوو، سه‌عات 10ی شه‌وی نیسانی1982 ئه‌وكاته مامه‌ریشه فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌بوو،له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كاندا چونه سه‌ر كارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان كه‌جه‌یشی شه‌عبی پاسه‌وانی ده‌كرد، مامه‌ریشه‌و خه‌باته بچكۆل و موحسین B K Cو مه‌لا ئه‌حمه‌د و دووپێشمه‌رگه‌ی تر خۆیان گه‌یانده ناو قوڵایی كارگه‌كه‌وه، له‌پێشمه‌رگه‌كانی تر دابران، ئه‌و كاته ئه‌ندازیاری یوغسلافی و پۆڵۆنیانی سه‌رپه‌رشتی كاركردنی ئه‌و كارگه‌یان ده‌كرد، دوو ئه‌ندازیاری یوغسلافیان ده‌ستگیر كرد، له‌ناكاو چوارده‌وری مامه ریشه‌و هاوڕێكانی گیرا، رووبه‌رووی شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه بوونه‌وه، بۆ ماوه‌ی (40)ده‌قیقه ئابلوقه دران، خه‌باته بچكۆل ئابڵوقه‌كه‌ی شكاند‌و ده‌رچوو، دواتر هاوڕێكانیشی له‌وته‌وقه رزگار كرد، فیشه‌كێك باڵی مامه‌ریشه‌ی تیخ كردبوو، دواتر مامه‌ریشه‌و پێشمه‌رگه‌كان به ئه‌ندازیاره‌كانه‌وه له‌كارگه ده‌رچوون ڕوویان كرده كه‌وه‌ڵه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن، له‌رێگا ئه‌ندازیارێكیان وای زانی بوو مافیان، به‌مامه‌ریشه‌ی وت: (گه‌رپاره‌ت ده‌وێت بابگه‌ڕێینه‌وه، چه‌ند پاره‌ت ده‌وێت له لێپرسراوه‌كه‌مان بۆتان وه‌رده‌گرین).
ره‌ئوف مسته‌فا ناسراو به لالۆ یه‌كێك بوو له پێشمه‌رگه‌كان كاتێك خۆی له‌ته‌ك یوغسلافیه‌كان دا كاری كردبوو،كه‌مێك له قسه‌كانیان ده‌گه‌یشت،گوێی له‌داوای یه‌كێك له ئه‌ندازیاره‌كان گرت، (داوای مه‌شرووب و گۆشتی برژاویان ده‌كرد).
هه‌ر ئه‌وشه‌وه گه‌یشتنه خاڵ‌و بازیانی بۆ ئێواره‌ی 11نیسانی1982 مامه ریشه، موحسن، رێبوار زه‌نگه‌نه، سه‌ركه‌وت شێخ جیری، ره‌ئوف مسته‌فا، ئه‌بوعه‌لی كاكه‌ی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر بۆسه‌ره‌كیان له‌سه‌ر جاده‌ی گشتی قه‌ره‌هه‌نجیر كه‌ركوك دانا، قافڵه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌پێك هاتبوو له5 ئیڤای پڕ له‌سه‌رباز و ناقیله‌یه‌ك كه‌وتنه ناو بۆسه‌كه‌وه دوو سه‌عات شه‌ر به‌رده‌وام بوو ناقیله‌كه به خێرای به‌ره‌رورووی مامه ریشه ده‌رچوو، ئه‌ویش به‌پێوه به قه‌ناسه‌كه‌ی مشتی لێگرت گوله‌یه‌كی له جامه‌كه‌وه نا به‌سه‌ری شۆفێره‌كه‌و كوژرا، ناقیله‌كه وه‌رگه‌را، چه‌ند سه‌ربازێك كوژرا.
ئابڵوقه‌كه‌ی ناوچه‌مچه‌ماڵ
له8/6/1983 كه‌رتی 4-ی جه‌باری له‌گه‌ندی چۆڵمه‌ك ده‌بن، هه‌واڵ به مامه‌ریشه گه‌یشت، سێ پێشمه‌رگه له ماڵێكدا له ناو چه‌مچه‌ماڵدا ئابڵوقه دراون، سوپای عێراق و جاش و كۆپته‌ر به‌به‌رده‌وامی ئاگربارانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌رگری كه‌م وێنه‌یان كرد و خۆیان نه ده‌دا به‌ده‌سته‌وه، سێ جاشیان كوشت، چه‌ند جاشێكیان برینداركرد، سه‌عات9ی به‌یانیی تاسێ و نیوی ئێواره به‌رگریان كردبوو، مامه‌ریشه به پێشمه‌رگه‌كانی ووت:(ئاده‌ی كوڕینه باخۆمان بگه‌یه‌نینه ناوچه‌مچه‌ماڵ و فریایان بكه‌وین و رزگاریان بكه‌ین).
شه‌وه‌كه‌ی مامه‌ریشه‌و پێشمه‌رگه‌كان خۆیان گه‌یانده ناو چه‌مچه‌ماڵ، شه‌ڕه‌كه ته‌واو ببوو، ئه‌م سێ پێشمه‌رگه‌یه (محه‌مه‌د نادری برای عادل نادر، به‌كر تۆفیق باڕۆیی، مه‌جید قادر فه‌تاح ناسراو به سۆران)، مامه ریشه وتبووی ماد ه‌م دوژمن ئاوا دڕندانه ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌مانی شه‌هید كردووه، باتۆڵه‌یان بكه‌ینه‌وه، هه‌ر ئه‌وشه‌وه به‌فرده‌باری دنیا زۆر ساردبوو به R B G-ی جاشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵی لای خانووی مه‌لاكان داگرته‌وه، دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ چۆڵمه‌ك.
ئێستا لێره‌بوون كوێڕا ونبوون
ساڵی 1983مامه‌ریشه‌و چوارپێشمه‌رگه‌كه‌ی كه‌رتی4ی جه‌باری یه‌كێكیان به‌ختاربوو له‌خۆشه‌ویستیدا پێیان ده‌وت: به‌خه بچكۆل سواری ئۆتۆمبێلێكی به‌رازیلی ده‌بن، به‌ره‌و جاده‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌كه‌ونه ڕێ، دواتر له‌جاده‌ی قه‌ره‌وه‌یسه‌وه به‌ره‌و دێی زه‌رده‌ی جه‌باری ده‌ڕۆن، مه‌قه‌رێكی كه‌وره‌ی جه‌یشی شه‌عبی له‌ئاوایی زه‌رده له‌سه‌ر جاده‌ی قادركه‌ره‌م-كه‌ركوك له‌سه‌ر گونده‌كه‌وه دانرابوون، به‌درێژای جاده‌ی قادركه‌ره‌م-كه‌ركوك مه‌قه‌ری جه‌یشی شه‌عبی دانرابوون، مامه ریشه‌و هاوڕێكانی له زه‌رده ده‌رده‌چن، به‌نیازبوون به‌ره‌و له‌یلان بكه‌ونه‌ڕێ، ره‌بایه‌كه‌ی خوارئاوایی هه‌ر كه‌مامه ریشه‌و ئه‌وان ئه‌بینن، ده‌زانن به‌ره‌و لای ئه‌وان دێت داده‌به‌زنه سه‌ر جاده‌كه جه‌یشی شه‌عبیه‌كان داوای ناسنامه‌یان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌رێژنه‌ی گولله دایان ئه‌گرنه‌وه، هه‌مووی سه‌د مه‌ترێك له ره‌بایه‌كه دور كه‌وتبوونه‌وه،كۆپته‌ر ده‌گاته سه‌ریان و جاشیان دابه‌زاندو ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سووتاند، دیاربوو پێشوتر زانیاری و جموجۆلی پێشمه‌رگه‌كانیان پێگه‌یشتبوو، له‌كاتی گفتوگۆی (ی.ن.ك)و رژێم مامه‌ریشه ئه‌حمه‌د گۆگجه‌یی بردبووه شوێنی ڕووداوه‌كه پێی وتبوو(من و هاوڕێكانم ماوه‌ی3 كم له ئوتومبیله‌كه‌وه دوور كه‌وتبوینه‌وه، خۆمان كرد به هه‌رده‌ی زه‌رده‌دا له‌ناو شیوێك خۆمان حه‌شاردا، به خێرای هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانم له ژێر پوشدا شارده‌وه، ده‌سكه‌پوشم خسته بان سه‌رو گشت جه‌سته‌یان، جاشه‌كان بست به‌بست كێوماڵیان ده‌كرد به‌دوامانداگه‌ڕان، ئێمه‌یان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه،گوێمان لێ‌بوو، له ناوخۆیاندا ده‌یان وت:(به‌خوا سه‌یره، ئه‌م ریشه‌یه غه‌یبی یه، ئاسمان هه‌ڵی كێشا).
شایانی باسه، شه‌هیدی سه‌ركرده "مامه ڕیشه" و هه‌ر یه‌ك له "موحسین قه‌ره‌تاموری" و "سه‌ردار بیكه‌یسی" له رۆژی 24-1-1985 دا له‌گوندی " حه‌سه‌ن ئاوا" به ناهه‌ق شه‌هیدكران.
PUKmedia له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێوه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18