riklam

بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا

ئابوری 10:47 PM - 2019-01-23
.

.

 له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراق بڕگه‌ی 10ی تایبه‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا.

شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی  نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌بودجه‌ی 2019 ی عیراق به‌هه‌وڵ و كۆششی ته‌واوی ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان په‌سه‌ندكرا.

وتیشی: ئه‌مه‌ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه‌ وه‌ كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ئابوری و بوژانه‌وه‌ی جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی بازاڕ.

رونیشكرده‌وه‌: به‌پێی مادده‌كه‌ حكومه‌تی عییراق پابه‌ندكراوه‌ به‌ ناردنی مووچه‌ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌ راده‌ستكردنی مانگانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ كۆمپانیانی نیشتمانی نه‌وتی عیراق.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket