riklam

داهاتی گومرگی راپه‌ڕین زیادی كردوه‌

ئابوری 06:24 PM - 2019-01-23
.

.

بەرێوەبەرایەتی گومرگی راپەرین ئاماری بەرێوەبەرایەتیەكەی راگەیاند و بەپێی ئامارەكانیش لەساڵی 2018 داهاتی بەرێوەبەرایەتی گومرگی راپەرین زیادی كردووە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەپەیامنێری PUKmedia ئامادەیبوو جەوهەر رەسوڵ بەرێوەبەری گومرگی راپەرین رایگەیاند: لەساڵی 2018 لەسنوری مەرزی كێلێ توانراوە رێگری بكرێت لە سەدوحەفتاو پێنج تۆن خواردەمەنی كە دوای پشكینین بەهۆی نزمی كوالیتیەوە رێگەنەدراوە هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت لەهەمانكاتیشدا هەرلەدەوازەی كێلێ وە تونراوە رێگری لەهەناردەی چوار سەدو دوو تەن كەل و پەل و پێداویستی تر بكرێت.

بەرێوەبەری گومرگی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا داهاتی بەرێوەبەرایەتی گومرگی راپەرین بەبەراوورد بەساڵی 2017 بەرێژەی لەسەدا 35 زیادی كردووەو لەئەگەری بەرەسمی ناساندنی مەرزەكە بێگومان كێلێ دەبێتە یەكێ لەگرنگترین خاڵە سنوریەكانی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران.

 PUKmedia  هونەر رەسوڵ-قەڵادزێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket