riklam

یادی 73 ساڵەی کۆماری کوردستان کرایەوە

تاراوگە‌‌ 05:56 PM - 2019-01-23
.

.

لەنێوان ڕۆژانی 18تا 20ی ئەم مانگە لەناوەندی پێکەوە ژیانی کوردو ئەڵمان لەئامادەکردن و سەرپەرشتی و پێشکەشکردنی هونەرمەندی خۆشەویست ئیسماعیلی ماملێ دیداری"کۆماری کوردستان"بەڕێوەچوو لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا بەنمایشی دیکۆمێنت و بەڵگەکانی یانزە مانگ و بیست ڕۆژی کۆماری جوانەمەرگ و فلمی دیکۆمێنتاری ڕاگەیاندنی کۆمار لەڕۆژانی یەکەم و دووەمدا یادی کۆمار بەرزو پیرۆز ڕاگیرا لەڕۆژی سێهەمیشیدا فلمی ڕوخانەندنی کۆمارو تراژیدیای لەباربردنی خەونی نەتەوەیی نمایشکراو پیلانەکان لەمێژوودا ڕسواو مەحکوم کرا.

هونەرمەند ئیسماعیلی ماملێش بەڕونکردنەوەو ئیزافە جوانەکانی ئەوەندەی تر ئەو دیدارەی دەوڵەمەندکرد..لەو سێ ڕۆژەی لەبەردەم کوردستانیاندا ناوەندی پێکەو ژیانی کوردو ئەڵمان دەرگای بەڕووی کوردستانیاندا کراوە بوو ژمارەیەکی باش لەکوردانی ئەوشارە تیابەشداربوون و لەدیدارەکەدا جگە لەپێشانگاو فلمی دیکۆمێنتاری گرنگ کە ماندووبونێکی  شەخسی و خەمخۆری و دڵسۆزی زۆری پێوەدیاربوو کەهونەرمەند ئیسماعیلی ماملێ بەرهەمی هێنابوو ،فلمەکان دیدارو لێدوان و دیمەنی ئەو سەردەمەی مەهابادو ناوچەکەو ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەخۆگرتبوو.

لە فلمەکەدا پانۆرامایەکی مێژوویی بەڕوداوەکانی ئەو سەردەمەو بەتایبەتی پێش ڕاگەیاندنی کۆماردا کردبوو هەر لەسەردەمی شای قاجارو هاتەنە سەر حوکمی ڕەزاشای پەهلەوی وهاوپەیمانی لەگەڵ ئەڵمانیای نازیدا لەلایەک و ململانێی شورەوی ئەو سەردەمەو هاتنی سوپای سۆڤیەتی کۆن و پشتگیری لەکوردو ئازەربایجان و زەمینە خۆشکردن بۆ ڕاگەیاندنی هەردو کۆماری ئازەربایجان و دواتر کوردستان و ئەو هەلومەرجە جیهانی و ئیقلیمیەی کەکۆماری تیابووە قوربانی بەرژەوەندیی زلهێزەکان و بەتایبەتی پاشەکشەی پشتیوانی سۆڤیەت و پشتکردنە کورد لەسەر حسابی نەوت ودەستکەوتەکان هەمووی لەو فلمانەدا چڕکرابوەوە..لەبەشێکی تریدا باسی لەگەورەیی قازی نەمرو دەستکەوتەکانی کۆمارکردو ڕۆڵی گەورەی کەسایەتیەکانی وەک هەمزە عەبدوڵاو  ئیبراهیم ئەحمەد و نوری ئەحمەدی  تەهاو عوسمان دانش و  کەریم زەندو چەندان کەسایەتی تری خستەبەرچاو باسی لەباری فەرهەنگی و چاپەمەنی و یانەو دەزگاکانی کۆمارکردوو چەندین نمونەی هێنایەوە..


ئەو ئاڵایەی ئێستە هەڵکراوە ئەو ئاڵایە نیە کەلەسەردەمی کۆماری کوردستان دا هەڵکرا

سوپاس بۆ هونەرمەند ئیسماعیلی ماملێ کوڕی بنەماڵەی پڕشکۆی ماملێ..تێگەیشتین هەربەتەنیا هونەرمەندێکی دەنگخۆشی ڕێچکە بەرزەکەی ماملێ نیە بەڵکو ڕوناکبیرو دیکۆمینتارو چاودێرێکی خەمخۆرو دڵسۆزو بەتواناو بارگاویە بەمێژوویەکی پڕ تراژیدیا، ئەوەی لەم هونەرمەندە بینیم لەماوەی سێ ڕۆژی دیداری کۆماری کوردستان دا ڕاستگۆیی و ئەمانەت بوو لە دەربڕین دا ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەوەبوو  هەڵوەستە لەسەر چەند اڵێکی مێژوویی کردەوە لەوانە ئالای کۆماری کوردستان لەو بارەیەوە وتی ئەو ئاڵایەی کەبەئەمانەتەوە پێشکشکرا ئەو ئالایە نیە کەئێستا هەڵکراوە.

سرودی میللی بەچاوپۆشین لەسرودی ئەی ڕەقیب بەلام سروودی میللی"خوایە وەتەن ئاواکەی"سرودی زاری خەڵکی کۆماری کوردستان بووە،خاڵێکی تری زۆر گرنگ ئەوەبوو کەخوالێخۆش بوو مستەفا بارزانی دوای بۆردومانی بارزان بەهێزێکی کارامەوە ڕوویکردە کۆماری کوردستان لەمهاباد و دواجار لەدوای شکستی کۆمار دەچنە خزمەت قازی و لەدواساتەکاندا داوا لەقازی دەکەن لەگەڵیاندا بڕۆن وبەڵێنیشیان دا پارێزگاری لێبکەن و پێیشیان وت خۆیان بەسەربازی ئەو دەزانن  تەنانەت وەک سمایلی مام لێ جەختی لێکردەوە  قازی  لەوەڵامدا بەجەنابی مەلا مستەفای بارزانی دەڵێ من چۆن بەڵێنم داوە لەخۆشیەکاندا لەگەڵ میلەتەکم دا بم لەم تەنگانەو ناخۆشیەشدا جێیان ناهێڵم..!!

لەوەش زیاتر وتی من ئەگەرچی دە ساڵ پێشمەرگەی حزبی دیموکرات بووم بەلام ئێستا سەر بەهیچ حزبێک نیم بەڵام بەڵگەو دیکۆمێنت کاتێک دەخەمە ڕوو لەکۆماردا دەمەوێ  ڕاستگۆیانە بیخەمەڕوو، دیارە ماف بەخۆم نادەم دەستکاری بکەم ونمونەی بەمەلا مستەفا  هێنایەوە لەکۆماردا لەم سۆنگەیەوە وتی ئەمە مانای ئەوە نیە من لایەنگری ماڵی مەلامستەفام ئەگەر بێتە سەر ئەو مەسەلەیە  لەڕاستیدا  ڕەخنەی زۆرم بەرامبەر بەو بنەماڵەیە هەیە نمونەی لەسەر ساڵانی 67و 68هێنایەوە  وەک ئاماژەیەک بەڕادەستکردنەوەی  سلێمانی موعینی وهەڤاڵەکانانی بەڕژێمی ئەو سەردەمەی ئێران.

لەهەردووفلمی شکست و ڕوخانی کۆماریشدا چەندین دیکۆمێنتی پڕ تراژیدیای پێشکەشکرد لەکۆتایی فلمەکەدا چەند کرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆمینتاری لەسەر بەردەوامی شۆڕش و خەبات بەگشتی لەپارچەکان و بەتایبەتی  هەڵوێستی شۆڕشی نوێ و نمایشی وێنەی جەماوەری مام جەلال خستەڕوو لەو دیمەنەدا لەپاڵ وێنەی بەرخودانی دکتۆر قاسملۆی شەهیدو ڕابەرو شێخ عیزەدینی حسێنی و هاورێیانی تردا هێزی پشتیوان کەهێزەکانی یەکێتی بوون بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵات لەسنور پەرینەوە بەهانای گەلەکەمانەوە لەڕۆژهەڵات چوون لەو ڕۆژگارە تاڵەدا دەرکەوتبوو ئیسماعیل ی ماملێ لەماوەی سێ ڕۆژدا بەپێشانگای دیکۆمێنتاری گرنگ لەسەر ئەزمونی 11 مانگ و بیست  ڕۆژی حوکمڕانی کۆماری کوردستان  ماندوبونی خەرمانی پڕ بەرەکەتی خۆی شەنوکەو کردوو هەموشمانی بارگاوی کرد بەچەندین وینەی جوان بەتایبەتی دەستکەوتەکانی کۆمارو کارە جوانەکانی لەو ماوە کەمەدا بەتایبەتی ئاماژەی بەبڕیارێکی قازی نەمردا کە دەڵێ هەرکەسێک لە تمەنێکەوە تا کەمتر  لەتمەنێک لەگەندەڵی و فەسادەوە تێوە گلێ بەخائینی مەملەکەت حسابی بۆ دەکرێ و سزای توندی دەدرێ..


گێڕایەوە دکتۆر قاسملۆ چی بە مام وت

ئیسماعیلی ماملێ  لەپەراوێزی دیدارەکەدا بەراگەیاندنی یەکێتی وت..کاتێک شەهیدی دکتۆر قاسملۆ چووە خزمەت مام جەلال پێی وت مام جەلام داوایەکم هەیە ئەگەر تۆ لەمنی بکەیت پێم جێبەجێناکرێ بەلام مام داواکەی قبوڵکردو هێزەکانی کۆکردەوەو وەک هێزی پشتیوان ناردی بۆ پاراستنی ڕۆژهەڵات بەلام  بەبۆچونی من ئەو مانایە لای بینەر  لەکۆتایی فلمەکەدا کە وینەی مام جەلای پشاندا وەک ئاماژەیەک بە ڕوانەکردنی هێزەکانی یەکێتی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردودا بۆ پشتگیریئ لە دکتۆر قاسملۆو کوردی ئێران  لەبەر تیژڕەوی چرکەساتەکانی فلمەکە ئەو مانایە لای بەشیک لەبەشداربوان بەرجەستە نەبوو وەک چۆن لەوەڵامی پرسیارێکدا سمایلی ماملێ باسی لەساڵانی 67و68وەک ئاماژەیەک بەتەسلیمکردنەوەی سلێمانی موعینی و هاوڕێکانی بەرژێمی شای ئێران کرد وەک ئەو وتی لەلایەن ماڵی بارزانیەوە بەلام دەکرێ دەستخۆشی لەئیسماعیلی ماملێ بکەین کەبەو پەڕی متمانەوە توانیبووی  ئەو فلمە دیکۆمێنتاریە ئامادەو پێشکەشی بکات و پەیامەکەی بگەیەنێت..

ناوەند ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا

سەرەتای ئەم دیدارە لەلایەن ژنە چالاکوان ئافتاوخان کەبەدایکی ئەستێرە ناسراوەو ژنە شەهیدێکی سەربەرزە پیشانگای دیکۆمێنتاری کۆمار لەڕۆژی یەکەمدا کرایەوە.. دواتر نەوزاد قەفتان سەرپەرشتیاری ناوەندی پێکەوە ژیانی کوردو ئەڵمان لەوتارێکی کورت و پڕ مانادا باسی لەگرنگی و بایەی مێژووی پڕشکۆی کۆمارکردو سوپاسی هونەرمەند ئیسماعیلی ماملێی کرد لەماوەی ئەوسێ ڕۆژەدا پیویستە بشوترێت ئەم ژنە چالاکوانانە لەپاڵ پیاوەکاندا ڕۆڵێکی ئەکتیف و جوانیان گێڕا لەئیدارەدانی دیدارەکەداو بەشێوەیەکی جوان ئەرکەکانی خۆیان ئەنجامداو نمونەیەکی جوانیان پێشکە شکرد لەوانە"دایکی ئەستێرە،تریفەعەزیز،سروەخان،مهابادقادر،ئەمیرەحەسەن،لەیلاکەریم،سازگارعەلی..وچەندخانمێکیتر.. ئەمەجگە لەئەندامانی ناوەند بەگشتی و ئەو بەشداربونە گەرمەی خانەوادەو ژنان و پیاوان و گەنجان.. هەروەکوو چۆن هونەرمەندانی مۆزیک ژەن فەرەیدون و ساماڵ و دلێر و چەند هاوکارێکی تریان لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا هاوکاری هونەرمەند ئیسماعیلی ماملێ بوون کەبەدەنگە خۆشەکەی دڵی بەشداربوانی پڕ لەخۆشەویستی ماملێی نەمر دەکرد ،هاوکات چەند بەهرەمەندێکی تری دەنگخۆش وەک بژار ئەربیلی و وەستاکەریم  بەدەنگە خۆشەکەیان بەشداربونێکی جوانیان پێشکەشکرد.ئەمێنیتەوە بڵێین دەستتان خۆش ناوەند.

PUKmedia شیهاب عوسمان –ئەڵمانیا:
فۆتۆ.. تایەر باراوی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket