riklam

بایەخدانی زیاتر بەكەرتی تەندروستی تاووتوێ دەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 05:50 PM - 2019-01-23
.

.

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی پێشوازیكرد لە د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە پزیشكان.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی رەوشی تەندروستی لەكوردستان و هەوڵەكان بەئاڕاستەی پێشخستنی زیاتری كەرتی تەندروستی و بایەخدانی زیاتر بەو كەرتە بەئامانجی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان و كەمبوونەوەی كێشە تەندروستییەكان.

هاوكات لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا كە شێخ هیوا بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئامادەبوو، كۆسرەت رەسوڵ عەلی كورتە باسێكی لەبارەی دۆخی سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچەكە خستەڕوو هەوڵەكانی یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكان خستەبەر باس.

هەر ئەمڕۆو لەشاری سلێمانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە خدر قامیشی كەسایەتی دیاری ناوچەی شینكایەتی شارباژێڕو ژمارەیەك لە پیاوماقوڵانی ناوچەكە.

لەمیانی پێشوازی كردنەكەیدا، كۆسرەت رەسوڵ باسی لەڕۆڵ و كاریگەری ناوچەكە كرد لە شۆڕشەكانی كوردو دوپاتیكردەوە كە خزمانی شینكایەتی هەمیشە رۆڵی دیارو بەرچاویان هەبووە لە كوردستاندا.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket