riklam

بروسكه‌ی پیرۆزبایی كۆمیته‌ی سوید بۆ PUKmedia

ی.ن.ک‌‌ 09:36 PM - 2019-01-22
.

.

ساڵح قه‌یتوولی لێپرسراوی كۆمیته‌ی سویدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی 16یه‌مین ساڵیادی دامه‌رزاندی PUKmedia، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانی سایته‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

‎به‌ڕێزان/ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندان و په‌یامنێره‌ به‌ڕێزه‌كانی PUKmedia 

‎له‌ پاش سڵاو
‎به‌ ناوی خۆمان و هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌ی سویده‌وه‌ به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی 16  هه‌مین ساڵ یادی دامه‌زراندنی سایته‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان لێ ده‌كه‌ین، به‌ ڕاستی ئێوه‌ به‌ ئه‌رك و ماندوێتی خۆتان و خۆبه‌خشی و په‌یامنێره‌ دڵسۆزه‌كانتان و ده‌ست و خامه‌ی ڕه‌نگینتان توانیوتانه‌ وه‌كو ئاوێنه‌یه‌كی ڕوونی ڕاستگۆیی ڕوداوه‌كان و  به‌خشی هه‌واڵه‌كان بن هه‌روه‌ها ئێوه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كار و چالاكی ئۆرگانه‌جیاوازه‌كانی یه‌كێتی و سیاسه‌تی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاراو به‌ سه‌لیقه‌و دڵسۆز بونه‌.

‎ به‌ڵكو ئاوێنه‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌ش بوونه‌ كه‌ به‌ گیانێكی كوردانه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ له‌ خه‌می گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یاندا بوونه‌.

‎به‌رێزان وێرای جارێكی تر پیرۆزبایی له‌ خۆتان سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵ و هاوكاران و په‌یامنێرانتان له‌ كوردستان و له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ هیوای زیاتر سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێش چونتان بۆ ده‌خوازین و دڵنیا و گه‌شبینین كه‌ ئێوه‌ به‌ ئه‌زمون و سنگفراوانی خۆتان له‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی حیكمه‌ت و په‌یامه‌كانی مام جه‌لالی نه‌مر هه‌میشه‌ مینبه‌رێكی ئازاد ده‌بن بۆ ده‌نگی دلێر و ڕه‌خنه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێگای ئێوه‌وه‌ كار بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و گه‌شه‌كردنی بیری پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزه‌رای و خۆشبه‌ختی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن.

‎ئیتر هه‌ر به‌رده‌وام و هه‌ر شاد و هه‌ر سه‌ربه‌رز و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن بۆ پێشه‌وه‌
‎له‌ گه‌ڵ ڕێزدا
‎ساڵح قه‌یتوولی
‎لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید
‎21-1-2019 سوید

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket