riklam

سه‌رمای سوید ریكۆرد ده‌شكێنێت

جیهان 09:18 PM - 2019-01-22
.

.

شه‌وی رابردوو ساردترین شه‌وی زستانی ئه‌مساڵی سوید بوو، به‌جۆرێك له‌ ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا سه‌رمای له‌و شێوه‌یه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

به‌شی كوردی رادیۆی سوید بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو پله‌ی گه‌رمای وڵاتی سوید گه‌یشته‌ 35.5 پله‌ی ژێر سفر و به‌وه‌ش بووه‌ نزمترین پله‌ كه‌ له‌ زستانی ئه‌مساڵدا تۆماركرابێت.

كارۆلینا ڤاڵبێری كه‌شناس له‌ ده‌زگای كه‌شناسیی سوید ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ نزمترین پله‌ی ئه‌مساڵه‌ و ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین بزانین ریكۆردی ئه‌مساڵ هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ یان شه‌وانی ساردترمان ده‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ سه‌رمای له‌و شێوه‌یه‌ تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام هێشتا زۆر دوورتره‌ له‌ شكاندنی ئه‌و سه‌رما مێژووییه‌ی كه‌ رۆژی 2ی شوباتی ساڵی 1966 له‌ سوید تۆمار كراو تێدا پله‌ی گه‌رما گه‌یشته‌ 52.6 پله‌ی ژێر سفر.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket