riklam

كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێم سەردانی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك دەكات

کوردستان 08:34 PM - 2019-01-22
.

.

د.ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر، پێشوازی له‌ (ستیڤ فیگن) كونسولی گشتی ئه‌مریكا له‌ ھه‌رێمی كوردستان.

‎له‌ دیدارێكی نێوان ھه‌دوولادا، بارودۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تیش ھه‌وڵه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم تاویوێكرا.

‎ دواتریش د. ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روانگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ بارودۆخی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ وره‌سمی ئاینده‌ی سیاسی بۆكونسولی گشتی ئه‌مریكا خسته‌روو، ھیواشی خواست ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكان به‌ سوود و قازانجی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی گه‌لانی عیراق بكه‌وێته‌وه‌.

‎كونسولی گشتی ئه‌مریكا له‌ ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند واشنتۆن به‌ گرنگیه‌وه‌ ده‌روانێته‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عیراق و كوردستان و زه‌رووره‌تی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم  به‌تایبه‌تی.

وتیشی: خوازیاری ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری سیاسیی له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا، ئاماده‌یی ھه‌موو كارئاسانی و ھه‌ماھه‌نگی و ھاوكاریه‌كین بۆ گه‌لانی عیراق.

PUKmedia

16.jpg

15.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket