riklam

جۆن بۆڵتۆن، پیاوه‌ تیژبینه‌كه‌، یان كابوسه‌كه‌ی توركیا

ریپۆرتاژ‌ 06:51 PM - 2019-01-22
.

.

جۆن بۆڵتۆن، له‌ 20ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1948 له‌ئه‌مریكا له‌دایك بووه‌، كه‌سێكی سیاسی و راوێژكارێكی به‌ناوبانگی پرسه‌ گرنگ و چاره‌نووسازه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كه‌.

 

راوێژكارێكی تیژ بین 

بۆڵتۆن یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سه‌ سیاسیانه‌ی كه‌ له‌مێژووی ئه‌مریكادا به‌بۆچوونه‌ سیاسیه‌كان و ئه‌و كارانه‌ی پێ راسپێردراوه‌ وه‌ك ناوێكی دیار ئه‌مێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه‌ كه‌سێكی متمانه‌پێكراو تیژبینی ترامپی سه‌رۆك كۆماره‌.

ئه‌زمونی ئه‌م راوێژكاره‌ زۆر گه‌وره‌و فراوانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی سیاسی ئه‌مریكا كاری راوێژكاری كردوه‌و ئه‌یكات، چۆن ؟ به‌م شێوه‌یه‌:.

- له‌نێوان ساڵانی 205 بۆ 2006 باڵوێزی ئه‌مریكا بووه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری جۆرج ده‌بلیو بۆش.

- له‌ پڕۆژه‌ی AEI یه‌كێكه‌ له‌راوێژكاره‌ باڵان و رۆڵێكی به‌رچاوی پێسپێردراوه‌.

- راوێژكاره‌ له‌دامه‌زراوه‌ی فریدۆم كه‌پیتاڵ بۆ وه‌به‌رهێنان.

- لێكۆڵه‌رو قسه‌بێژه‌ له‌كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی له‌نوسینگه‌ی دی سی كیركیلاند.

- راوێژكاری میت رومنی حاكمی ولایه‌تی ماسۆچۆست بووه‌  كه‌ئه‌وكات واته‌ 2012 كاندید بووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا.

- له‌چه‌ندین ناوه‌ندی تری سیاسی  كاری كردوه‌  وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سیاسی  CNP و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ی چه‌ك، په‌یمانگای گیتسۆن، پڕۆژه‌ی له‌چه‌ندین په‌یمانگاو ناوه‌ندی زانستی سیاسی ئه‌مریكادا هه‌بووه‌.

 

Dqe0a58X4AUhPiU.jpg


جومگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆماریه‌كانه‌ 
جۆن بۆڵتۆن له‌زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی حزبی كۆماریه‌كانی ئه‌مریكا رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه‌، ئه‌ندام و سه‌ركرده‌یه‌كی دیارو گرنگی ئه‌و پارته‌یه‌، له‌سه‌رده‌می ریگان و جۆرج بۆشی كوڕدا كاری كردوه‌، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا،  هه‌ر دوای ده‌ست به‌كاربوونی كردیه‌ راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكاو له‌چه‌ندین دۆسیه‌و بڕیاری گرنگدا پشتی پێ ده‌به‌ستێت.
له‌ئێستادا له‌دۆسیه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ هاوشانی ترامپ له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی ستراتیژی ده‌یانه‌وێت .له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ئه‌مریكا هێزه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك بكشێننه‌وه‌ كه‌ زیانی نه‌بێت بۆ پێگه‌یان له‌ناو خاكی سوریا.

جه‌نگی عیراق
جۆن بۆڵتۆن له‌ پرسی هێرشكردنه‌ سه‌ر عیراق له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتداری به‌عسدا، كه‌ ئه‌وكات جۆرج بۆشی كوڕ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی بووه‌، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك پێیانوایه‌ ئه‌ندازیاری ئه‌و شه‌ڕه‌ بووه‌، كه‌تیایدا  سه‌دام له‌ناوبرا.

DqI57GTXQAAGOHX.jpg

كۆریای باكورو ئێران له‌ناو هزری بۆڵتۆن 

یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسی و ده‌ستڕۆیشتوانه‌ی كۆماریه‌كان كه‌ پێی وایه‌ ده‌بێت هێرشی سه‌ربازی بكرێته‌ سه‌ر كۆریای باكورو ئێران، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی رابردوو كاتێك كاتیوشایه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌ست به‌جێ پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێرانی داناوه‌، به‌ڵام كاتێك چووه‌ته‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری و  ئه‌نجومه‌نی پیران و نوێنه‌ران، ده‌ست به‌جێ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

 

هێرشبكرێته‌ سه‌ر  بۆمبه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران 

بۆڵتۆن خاوه‌نی ئه‌و وته‌یه‌ییه‌ كه‌ به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران ئه‌و وڵاته‌ له‌ كرداری پیتاندنی یورانیۆم و دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم ده‌وه‌ستێنرێت، وه‌ ئه‌وه‌ش به‌تاكه‌ رێگه‌ ده‌زانێت بۆ وه‌ستانی ئه‌و وڵاته‌.

 

DrQhki-VsAEmfr5.jpg

پشتیوانی كورده‌كانی رۆژئاوا 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌باكوری سوریا واته‌ رۆژئاوای كوردستاندا، دوای ئه‌وه‌ به‌چه‌ند رۆژێك له‌ئیسرائیل و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكرده‌وه‌:" توركیا ئه‌بێت  هێرشنه‌كاته‌ سه‌ر كورده‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا".

 

ئه‌و وتانه‌ی بۆڵتۆن توركیای به‌ته‌واوه‌تی توڕه‌ كرد به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نكه‌ره‌ ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌تیكرده‌وه‌ پێشوازی لێبكات  دواتر ووتی:" بۆڵتۆن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردوه‌".

 

DvcTCg1WsAE1I1k.jpg

په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌ 

بۆڵتۆن به‌وه‌ ناسراوه‌ پشتیوانیه‌كی زۆری ئیسرائیل ده‌كات له‌پرسی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین و به‌به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه‌.

 

له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ ته‌ل ئه‌بیب پشتیوانی ئه‌مریكای بۆ وڵاتی ئیسرائیل دووپات كرده‌وه‌.

 

 

PUKmedia ئاماده‌كردنی : سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket