riklam

سوپاس بۆ چەپكە گوڵ و پیرۆزباییەكانتان

ی.ن.ک‌‌ 06:25 PM - 2019-01-22
.

.

رۆژی 22-1-2019 سایتی PUKmedia یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی كردەوە.

لە یادكردنەوەكەدا نوێنەرانی چەندین دامودەزگای حزبی و حكومی و میدیایی و كەسایەتی و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی و دەستخۆشی بە ستافی سایتەكە هیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوون و پتەوكردنی زیاتری ئەو پرەنسیپانەیان خواست كە PUKmedia لە ماوەی تەمەنیدا كردونییەتیە بنەمای كاری رۆژنامەوانی خۆی.

هەر لە رێوڕەسمی یادكردنەوەكەدا رەهبەر سەید برایم لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەگەڵ ستاف و رۆژنامەنووسانی سایتەكە بەشداری كرد و وتی: دەستخۆشی لە تەووی ستافی ئەم سایتە جوانە دەكەم كە 16 ساڵە بە بوێری و راستگۆیی و متمانەوە كاردەكەن و رای گشتی دروستدەكەن و وەك سەربازێكی ون تەنها راستییەكان دەگەیەنن.

لەبەرامبەریشدا كاروان ئەنوەر سەرنووسەری سایتەكە وتی: دەستخۆشی لە یەك بە یەكی ستافی سایتەكە دەكەم كە هەمیشە بەوپەڕی تواناوە بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری و دروستترین هەواڵ كاریانكردووە، سوپاسی هاتنی سەرجەم میوانەكانیش دەكەم.

سەرەڕای بەشداری كردنی میوانێكی زۆر لە ساڵیادی سایتەكەدا، چەندین كەسایەتی و دەزگا و دامەزراوەی جیاوازیش بە ناردنی پیرۆزبایی و چەپكە گوڵ یادەكەیان رازاوەتر كرد.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket