riklam

نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌یۆنان: PUKmedia ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:58 PM - 2019-01-22
.

.

نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ یۆنان بۆ 16 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی PUKmedia بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانی سایته‌كه‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌..
په‌یامی پیرۆزبایی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان بۆ به‌ڕێزان له‌سایتی  PUKmediaی ئازیز.
به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ له‌یۆنان، بۆ یادی ۱٦ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سایتی  PUKmediaپه‌یامی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی لێپرسراو و كارگێڕو كارمه‌ندانی ئه‌و سایته‌ تێكۆشه‌ره‌ی زمانحاڵی ی.ن.ك ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ هه‌ق و راستبێژییه‌كانی سه‌لماندویه‌تی كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بووه‌، به‌ڕێزانی pukmedia، به‌ له‌خۆبوردووییه‌وه‌ درێژه‌یانداوه‌ به‌ خزمه‌تكردنی زیاتری خوێنه‌رانی و هه‌مووان له‌سایه‌ی داڕشتن و دابه‌زاندنی هه‌واڵه‌كانی كارمه‌ندانی ئه‌و سایته‌ تێكۆشه‌ره‌دا، ده‌زانین كه‌ چه‌نده‌ به‌په‌رۆش و خه‌مخۆرییه‌وه‌ به‌ڕاستگۆیی و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ هه‌واڵه‌كانیان داڕشتووه‌و خوێنه‌ر له‌سایه‌یدا هه‌ست به‌ئارامیی و ئۆقره‌یی ده‌كات، له‌م یاده‌ جوانه‌دا وێڕای ستایش و ده‌ستخۆشیمان بۆ كارمه‌ندانی خه‌مخۆری سایته‌كه‌ ئومێدی داهاتوویه‌كی جوان و گه‌شترتان بۆ ئه‌خوازین و هه‌میشه‌ شادو سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوتربن.


ره‌وا حه‌مه‌
نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

له‌یۆنان 21\ 1\2019

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket