riklam

بانكی زانیاری: PUKmedia داهێنانێكی دیكه‌ی یه‌كێتی بوو

ی.ن.ک‌‌ 05:10 PM - 2019-01-22
.

.

بانكی زانیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كودستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی PUKmedia ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، دامه‌زراندنی PUKmedia داهێنانێكی دیكه‌ی ی.ن.ك بوو.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌رێز/ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی سایتی (PUKmedia)
دوای سڵاو ورێز..
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگیرسانی مۆمی (16) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سایتی (PUKmedia)، پیرۆزبایه‌كی گه‌رم و شكۆداره‌تان لێده‌كه‌ین، دامه‌زراندنی ئه‌م سایته‌ داهێنانیكی دیكه‌ی ی.ن.ك بووه‌، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له‌ پێناو ماف و خواسته‌ ڕه‌وا و دیموكراتیه‌كانی. له‌ هه‌مان ده‌مدا سه‌كۆیه‌كی بڵندی ئازادی ڕاده‌بڕین و بۆچوونه‌ جیاوازه‌كانه‌، زیاتر له‌وه‌ی زمانحاڵی حزبێكی سیاسی بێت. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی به‌نرخی میدیای ئه‌ڵكترۆنی و ڕۆژنامه‌وانی بووه‌، كه‌ به‌ ڕه‌نج و بازووی پێشمه‌رگانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و ستافه‌كه‌ی هاتۆته‌دی، كه‌ له‌ قۆناغی پێش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و قۆناغه‌كانی دواتر ڕۆڵی به‌رچاویان تێدا گێڕاوه‌.
هه‌ر له‌ده‌ستپێكی كاركردنیدا (PUKmedia) به‌رپرسانه‌ و به‌پێی ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی كاره‌كانی ڕاپه‌ڕاندووه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو و گرنگی هه‌واڵ و ڕۆشنبیری و زانیاری گشتی بووه‌، له‌چاو ئه‌و سایت و په‌یجانه‌ی ڕابردوو و ئه‌مرۆ هه‌ن، پێشه‌نگه‌ و خاوه‌ن ناسنامه‌ی  خۆیه‌تی. خوازیارین له‌م یاده‌دا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ڕیشه‌یی له‌ ته‌كنیكی كاركردن و فۆرمی كاری هاوچه‌رخی میدیایدا ئه‌نجام بدات و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ.

دووباره‌ پیرۆزه‌ و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بن.

بانكی زانیاری
یه‌كێتیی نیشتمانیی كودستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket