riklam

نوێنەری یەكێتی لە سوید: PUKmedia لە خزمەتی بیروباوەڕی جیاوزدایە

ی.ن.ک‌‌ 04:57 PM - 2019-01-22
.

.

سەمیر ئەمین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سوید بە بۆنەی یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕستەی سەرنووسەر و ستافی PUKmedia دەكات.

دەقی پەیامەكە...

بە ناوی خۆمان و سەرجەم هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، پیرۆزبایی لە سەرنوسەرو سەرجەم ستاف و پەیامنێران و كارمەندانی سایتی  PUKmedia دەكەین، بە بۆنەی یادی ١٦ هەمین ساڵڕۆژی دەستبەكاربوونی PUKmedia لە بواری راگەیاندنی هاوچەرخدا،  كە ئەستێرەیەكی گەشی ئاسمانی ڕاگەیاندنی سەردەمیانەیە و لە خزمەتی دیموكراتی و بیروباوەڕی جیاوزادا پێشەنگە و كە ڕشكاوانە و پێشەییانە و ڕاستگۆیانە  هەواڵ و زانیاری دەگەیەنێتە خوێنەران و بینەرانی .

پرشنگدار تر بێت سایتی  PUKmedia و سەركەوتووانەتر بەردەوامی بە خزمەتی پیرۆزی راگەیاندی كوردستانی بدات و باشترین ئاوێنەی كۆمەڵگای كوردستانی و گەیەنەری هەواڵەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بێت و بەردەوام بێت لە بوێری سەبارەت بە سەرنج و رەخنە و بۆچوونەجیاوازەكان .

دەستان خۆش و سەركەوتوو بن

سەمیر ئەمین 

نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان \ سوید

PUKmedia

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket