riklam

پیرۆزباییه‌كان بۆ PUKmedia

ی.ن.ک‌‌ 03:40 PM - 2019-01-22
.

.

رۆژی 22/1/2019 سایتی پیوكه‌ی میدیا له‌ كاروانی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆیدا پێده‌نێته‌ 16 ساڵه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه‌.

پیوكه‌ی میدیا وه‌كو یه‌كه‌م سایتی زمانحاڵی حزب له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌رۆژی یه‌كه‌می دامه‌زراندییه‌وه‌ له‌ 22/1/2003وه‌ به‌دروشمی راستگۆیی و متمانه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ ئامڕازه‌كانی میدیای نوێ، كاریگه‌ری سه‌نگینی له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌رییدا هه‌بووه‌ و هه‌یه‌، بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانی ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ی ره‌سمی گرنگی میدیای ناوخۆیی و بیانی، به‌و پێیه‌ی به‌ پره‌نسیپی راستگۆیی و خێرایی و پرۆفیشناڵی و به‌رپرسیارێتی كارده‌كات.

له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر بروسكه‌ی پیرۆزبایی پێگه‌یشتوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قی بروسكه‌كانه‌...

كۆسرەت رەسوڵ بۆPUKmedia: هەمیشە بەمتمانەو راستگۆییەوە بەردەوامبن

عومەر فەتاح بۆ PUKmedia: مایەی شانازین

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: PUKmedia ناوبانگ و رۆڵێكی بەرچاوی هەيە

مەكتەبی سیاسی: PUKmedia خاوەنی سەنگ‌و ناوبانگی باشە

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بۆ PUKmedia: كاری گرنگتان ئه‌نجامداوه‌

قادر عه‌زیز: PUKmedia سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ‌و جێی متمانه‌يه‌

سه‌عدی پیره‌: PUKmedia ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی میدیایه‌

ئاسۆ مامەند بۆ PUKmedia: راستگۆیانە زانیارییەكان دەگەیەنن

قوباد تاڵەبانی: PUKmedia سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوە

لاهور شێخ جەنگی: PUKmedia لە راستگۆیی هەواڵەكانیدا پێشەنگە

بافڵ تاڵەبانی بۆ PUKmedia: هەمیشە سەرچاوەی باوەڕپێكراون

مه‌كته‌بی ڕێكخستن: PUKmedia پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی به‌هێزی پڕۆفیشناڵ و ڕاستگۆیه‌

ئەنجومەنی ناوەندی بۆ PUKmedia:سەرچاوەی زانیارین

مەكتەبی رێكخراوەكانی یەكێتی پیرۆزبایی لە PUKmedia دەكات

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: PUKmedia سنورە دەستكردەكانی كوردستانی تێپەڕاندوە

بێگەرد تاڵەبانی: PUKmediaبێ جیاكاری بیركردنەوەی سیاسی خزمەتدەكات

ئاسۆس عه‌لی: PUKmedia ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی به‌باشی پاراستووه‌

بروسكه‌ی پیرۆزبایی یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆكاروباری بازرگانی بۆ PUKmedia

مەڵبەندی كۆیە: PUKmedia سەرچاوەی زانیارییە

سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی: PUKmedia ئازادیی راده‌ربڕینی بۆ قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كان فه‌راهه‌مكرد

محمود حاجی ساڵح بۆ PUKmedia: بەردەوام بن لە خزموتكردنی كەسوكاری شەهیدان

سه‌ڵاح كوێخا: بمێنن بۆ خزمه‌تكردنی میدیای كوردی

بروسكه‌ی پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی بۆ PUKmedia

ده‌نگی قه‌ره‌چوغ بۆ PUKmedia: سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو زانیارین

ماڵپەڕی راچڵەكین: PUKmedia لانكەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان و میدیاكاران بووە

نوێنەری یەكێتی لە سوید: PUKmedia لە خزمەتی بیروباوەڕی جیاوزدایە

بانكی زانیاری: PUKmedia داهێنانێكی دیكه‌ی یه‌كێتی بوو

بروسكه‌ی پیرۆزبایی سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌ناردنكاران بۆ PUKmedia

لێپرسراوی پەیوەندییەكان دەرەوە پیرۆزبایی لە PUKmedia دەكات

تۆڕی میدیایی خەڵك پیرۆزبایی لە PUKmedia دەكات

نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌یۆنان: PUKmedia ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه‌

نه‌رمین عوسمان: PUKmedia ماڵێكه‌ بۆ هه‌موان

كۆمیته‌ی نه‌رویج بۆ PUKmedia: راستگۆیی پیشه‌ی خۆتانه‌

بروسكه‌ی پیرۆزبایی كۆمیته‌ی سوید بۆ PUKmedia

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: PUKmedia پێشه‌نگی هه‌واڵ و زانیاری راست و سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوه‌

كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌ باڵاكانی كوردستان: سه‌ربه‌رزین به‌ بوونیPUKmedia

 

پیرۆزبایی رۆژنامه‌نوس بارزان شێخ عوسمان بۆ ساڵیادی پوك میدیا
به‌ڕێز مامۆستا كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنوسه‌ر ھاوكارانم و كادیرو رۆژنامه‌نوسانی PUKmedia
به‌بۆنه‌ی شانزده‌یه‌مین ساڵڕۆژی سایتیPukmedia ه‌وه‌ جوانترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م، داوای پێشكه‌وتن و به‌ره‌و پێشچونی زیاتر بۆ ئه‌م رۆژنامه‌ ئه‌لكترۆنییه‌ی راگه‌یاندنی  (ی. ن. ك) ئه‌كه‌م  كه‌ ھه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌راستگۆیی و بوێریی و راشكاویی ھێناویه‌تی و په‌یامێكی پیشه‌یی رۆژنامه‌گه‌ریی جێ باوه‌ڕ و متمانه‌ی خه‌ڵك و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌ئیعلامییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیھانه‌ .
‏  Pukmedia   سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ كورستان و ناوچه‌كه‌شدا و دوره‌ له‌نه‌ریته‌ باوه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌مڕۆی  میدیا و  پێگه‌یه‌كی ھاوسه‌نگ و سه‌نگینی ھه‌یه‌ ،ئه‌وه‌ش مایه‌ی شانازیی ھه‌موانه‌ به‌ تایبه‌تیی ئێوه‌ی ستافی ئه‌م سایته‌ ئازیزه‌.
‏ Pukmedia   یه‌كێكه‌ له‌و كه‌ناڵه‌ میدیائه‌لكترۆنیانه‌ی كه‌ وردیی و دیقه‌ت له‌ راستیی ھه‌واڵ وروداوه‌كان ره‌چاو ئه‌كات پێش بڵاو كردنه‌وه‌ تا خۆی توشی روگیریی و رونكردنه‌وه‌ و راستكردنه‌وه‌ نه‌كات ئه‌وه‌ش مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی میدیای به‌رپرسیار و نیشتمان په‌روه‌ره‌،ھاوكات Pukmedia  خاوه‌نی زمانێكی ستانداری رۆژنامه‌ییه‌ كه‌  كه‌سایه‌تییه‌ وشیار و بلیمه‌ته‌كانی راگه‌یاندنی (ی ن ك )به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و زمانه‌ سه‌نگینه‌یان داڕشتوه‌ ئه‌وه‌ش نھێنی به‌رده‌وامیی وسه‌ركه‌وتنتانه‌ .
ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوس و ھاوكارتان ھه‌میشه‌ شانازیتان پێوه‌ ئه‌كه‌ین ،ھه‌مو ساڵێك ھه‌ر به‌خۆشیی و ھه‌رسه‌ركه‌وتوبن.
ھاوكاری خۆتان
رۆژنامه‌نوس بارزان شێخ عوسمان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket