riklam

سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی: PUKmedia ئازادیی راده‌ربڕینی بۆ قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كان فه‌راهه‌مكرد

کوردستان 11:49 AM - 2019-01-22
.

.

به‌بۆنه‌ی 16مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو كارمه‌ندانی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ ماڵپه‌ری PUKmedia
 بابه‌ت/ پیرۆزبایی
به‌رێزان سه‌رنوسه‌رو ستافی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ی خۆشه‌ویست، به‌بۆنه‌ی 16 یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه‌، به‌ ناوی خۆم و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی نووسه‌رو سه‌رجه‌م كادیرانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ین،  پوك میدیا له‌ ته‌مه‌نیدا كومه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی كوردی مودێرن له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی ئافراندو هه‌میشه‌ پلاتفۆرمێكه‌ ئازاد بووه‌ بۆ ده‌نگه‌ جیاوازه‌كان، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ پانتایی دیموكراسی و ئازادیی راده‌ربڕین بۆ نووسه‌ر و قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كان فه‌راهه‌مكرد، كه‌ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی شارستانی و مۆدێرنه‌ له‌ پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نێو پێكهاته‌كانی كوردستان . پوك میدیا به‌ده‌ر له‌ بڵاوكردنه‌وه‌و به‌ دۆكیومنێیكردنی رووداوه‌ ناوخۆیی و جیهانییه‌كان، له‌ غیابی دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمیه‌كانیشدا قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ بۆ پێگه‌یاندنی ده‌یان نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی به‌ ئه‌زموون. ئومێده‌وارین پوك میدیا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی پێشكه‌وتنه‌ خێراكانی ته‌كنه‌لۆژیاو میدیادا درێژه‌ به‌ خه‌باته‌ مه‌ده‌نییه‌كه‌ی بدات و زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت. به‌رزو پیرۆزبێت ساڵیادی ماڵپه‌ره‌كه‌تان.

پ.ی.د. ره‌زا حه‌سه‌ن
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket