riklam

ئاسۆس عه‌لی: PUKmedia ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی به‌باشی پاراستووه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:49 AM - 2019-01-22
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ئاسۆس عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی PUKmedia كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بروسكه‌ی پیرۆزبایی هه‌ڤاڵ ئاسۆس عه‌لی
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی  دامه‌زراندنی مه‌ڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیا
ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی
بـه‌ڕێزان سه‌رنوسه‌ر و ستافی  پیوكه‌ی میدیا
 به‌بۆنه‌ی(16)‌ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی
ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان، به‌ناوی‌ خۆم و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانم له‌مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رنووسه‌ر ونوسه‌ران رۆژنامه‌نووسان و كادرو كارمه‌ندانی‌ ماڵپه‌ڕه‌ خوشه‌ویسته‌كاتان لێده‌كه‌ین
پیوكه‌ی میدیا  به‌ درێژایی ته‌مه‌نی توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی دیارو ڕاستگۆبێت له‌ گه‌یاندنی هه‌واڵ به‌بێ جیاوازی و ڕۆڵ و پێگه‌ی به‌باشی پاراستوه‌. له‌ نێو پێگه‌ ئه‌لیكترۆنی وكاری میدیای هاوچه‌رخدا كه‌ توانیویه‌تی سه‌روه‌رییه‌كی تر بۆ یه‌كێتی تۆمار بكات .

(16) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیا
وه‌ك ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردو تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه‌، كه‌ بۆ ئه‌وسای میدیای كوردی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی میدیایی بووه‌، ماڵپه‌ڕێكی هه‌مه‌ڕه‌نگی ده‌نگ و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كان و، چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان بووه‌ به‌بێ جیاوازی

خۆمان به‌ پشتیوانتان ده‌زانین بۆ به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی مه‌ڵپه‌ڕه‌ ئازیزه‌كه‌تان.
هیوای هه‌میشه‌ سه‌ركه‌ووتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین ئومێده‌وارین وه‌ك پێشه‌ی‌هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بن.  له‌ڕاستگۆیی و پێشه‌نگ بن له‌  په‌یامی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی،

كۆتایدا ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پیوكه‌ی میدیا
 دا جارێكی تر پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، ده‌خوازین له‌سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتندا به‌رده‌وامدا بن و مه‌ڵپه‌ڕكه‌تان بكه‌نه‌ مینبه‌ری راسته‌قینه‌ی یه‌كێتییه‌كان و ده‌نگ و ره‌نگی هه‌موو كوردستانیان

ئاسۆس عه‌لی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket