riklam

لاهور شێخ جەنگی: دۆخێكی دیكە لەكەركوك دێتە ئاراوە

کوردستان 10:18 AM - 2019-01-22
.

.

لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت كەمتر لەشەش مانگی تر دۆخێكی دیكە لەكەركوك دێتە ئاراوە و دەشڵێت: بەكۆدەنگی لایەنەكان پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك دادەنێین .

لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/زانیاری هەرێم بۆ كەناڵی كەركوك ئاشكرایكرد: ئێستا ئەوەی لە بەردەم ئێمەیە گەڕانەوەیە بۆ دەستوری عیراق و جێبەجێكردنی ماددەی 140،  بۆیە پێویستە كورد بەكۆدەنگی لەحكومەتی نوێی عیراقدا بە یەك پاكێج شەڕی دەستوور بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و ماددەی 140 بكات. 

وتیشی: هۆكاری مانەوەی یەكێتی لەكەركوك ئەوەیە كە تۆ لەگەڵ ئازارو ئەشكەنجەی كەركوكییەكان گەورە بیت، رێبازی یەكێتیی لە كەركوك لە خوێنماندا چەسپاوە بۆیە ناكرێ لەكاتی خۆشیدا ئەوكاتەی كە كەركوك نەوتی هەبێت و نەوتەكەی دەبرێت لە كەركوك بین دواتر كە ناخۆشی بەسەر كەركوكدا دێت بەجێیبهێڵین و بڵێین وەڵا كەركوك وای بەسەردا هاتووە .

سەبارەت بەوەی دۆخی كەركوك بەرەو كوێ دەڕوات لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: ئەم حاڵەتەی ئێستا لە كەركوك هەیە من دڵنیایان دەكەمەوە لەماوەی كەمتر لەشەش مانگ دۆخێكی دیكە لە كەركوك دێتە ئاراوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە: هیچ كەسێك ناتوانی خۆی بسەپێنێت بەسەر كەركوكدا، چونكە واقعێك هەیە لە كەركوك كورد زۆرینە بۆیە ناكرێت داواكارییەكانی كورد پشتگوێ بخرێت لەوشارە یان زوڵم و زۆریان لێبكرێت، بۆیە داواكارم لە خەڵكی كەركوك كەخەڵكێكی بەتەحامول و بەسەبرن كە چەندین  ساڵ تەحامولی زەبرو  زۆری رژێمی بەعسیان كردووە ئەم چەند مانگەیش بە تەحەمول بن و دڵنیایش بن كە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان قەت قەت دەست لە كەركوك و كەركوكییەكان هەڵناگرێت.

جەختیشكردەوە: دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك نیوەی دۆخەكە ئاسایی دەكاتەوەو ئەگەر لایەنە كوردییەكان رێكبكەون لەسەر ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك كارابكرێتەوە، ئێمە دەتوانین سبەینێ كۆبوونەوە بكەین و پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنێن لەو كاتەدا دۆسییەی ئەمنی دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگارو ئەو بڕیاردەدات چی هێزێك لە ناوشارەكە بمێنێتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket