riklam

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بۆ PUKmedia: كاری گرنگتان ئه‌نجامداوه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:03 AM - 2019-01-22
.

.

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 16 ساڵه‌مین دامه‌زراندنی PUKmedia ه‌وه‌ پیرۆزبایی  له‌ستافی سایته‌كه‌ كردوه‌و چاوه‌ڕوانی خۆی بۆ كاری زیاتر خستووه‌ته‌ڕوو.

 

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌..

 

به‌ڕێزان به‌ڕێوبه‌رو نوسه‌رانی  PUKmedia

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ پیرۆزبایتان لێی ئه‌كه‌م هیواده‌خوازم له‌ كاری میدیای خۆتان هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوبن،له‌ رابردوودا كاری گرنگتان ئه‌نجامداوه‌ بۆ رونكردنه‌وه‌ی دیدی یه‌كێتی له‌ سه‌ر پرسه‌جیاوازه‌كان و روڵتان هه‌بوه‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیای پیشه‌یانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ روداوه‌كان بكه‌ن، خوازیارم بۆ داهاتوش به‌ دیدێكی پیشه‌یانه‌و گیانی نیشتیمانی پرسه‌كان بۆ خوێنه‌رانتان بگوازنه‌وه‌.

جارێكی تر پیرۆزبایتان لێی ئه‌كه‌م.

 

رفعه‌ت عه‌بدوڵا

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket