riklam

سه‌ڵاح كوێخا: بمێنن بۆ خزمه‌تكردنی میدیای كوردی

کوردستان 11:23 PM - 2019-01-21
.

.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی 16 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سایتی PUKmedia ه‌وه‌  پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ی ستافی سایته‌كه‌ ده‌كات.

 

ده‌قی پیرۆزبایی  سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ " PUK media"

به‌ڕێزان، سه‌رنوسه‌ر، ستافی نوسین، رۆژنامه‌نوسان و په‌یامنێرانی ماڵپه‌ڕی (PUK media)، به‌ بۆنه‌ی یادی (١٦) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه‌، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین،   ھیواده‌خوازین ھه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبن و بمێنن بۆ خزمه‌تكردنی میدیای كوردی.

 

ماڵپه‌ڕی (PUK media) له‌ماوه‌ی ١٦ ساڵی رابردوودا و به‌بێ دابڕان، توانیوێتی به‌ گه‌یاندنی زانیاری و ھه‌واڵ و رۆماڵكردنی پرس و ئایشه‌ی رۆژ، گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌ وه‌رگری كورد بكات، بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ نێو رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لیكترۆنی كوردی به‌رز بنرخێنین. ھیوای به‌ردوامی و سه‌ركه‌وتنی زیاتریش بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌خوازین. 

 

ھه‌روه‌ھا جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه‌ سوپاسی تایبه‌تی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و ستافی (PUK media) بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر روماڵكردنی كاروچالاكییه‌كانی ئیداره‌كه‌مان.

 

دووباره‌ پیرۆز بێت یادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی (PUK media).

 

سه‌ڵاح كوێخا

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket