ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc
چاوپێکەوتن 10:49 PM - 2019-01-21.
دوای كۆتایی هێنان به گروپی تیرۆرستی داعش هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه ئه‌وه ته‌نها رێككه‌وتنێكی تره له نێوان هه‌ردوو پارته گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كورد، وه‌ك رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ژێر په‌رده‌وه كاری كردووه، به‌ڵام له‌دوای باوكی ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز بێته ناو سیاسه‌ته‌وه، بۆیه من لێره‌وه پرسیار له (بافڵ تاڵه‌بانی) ده‌كه‌م كه‌حاڵی ماڵی كورد له ناوخۆدا چۆنه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و وڵاتانی دراوسێ چۆنه؟
به‌ڕێز تاڵه‌بانی له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌خێربێیت بۆ به‌رنامه‌كه‌مان و سوپاس بۆ ئاماده‌بوونت له به‌رنامه‌ی (بلا قیود)ی بی بی سی عه‌ره‌بی.
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر سوپاس بۆ تۆش
بێژه‌ر: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان مێژوییه‌كی دوور و درێژیان هه‌یه له دژایه‌تیكردن و رێككه‌وتنیش پێكه‌وه، هه‌روه‌ك دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌ی له‌م كۆتاییه‌دا كرا‌و ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو تاكوله‌سه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت رێككه‌وتن، تۆ هۆكاری ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: باوه‌ڕم وایه ئێمه ته‌نها له بیرۆ بۆچونه‌كانماندا سه‌باره‌ت به كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته جیاوازبووین، به‌ڵام من وه‌ك خۆم به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نابینم، باوه‌ڕم وایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له قه‌باره‌ی خۆی زیاتر گه‌وره‌كراوه، زۆر ئاساییه كه بیروبۆچونی جیاواز هه‌بێت له‌و بابه‌تانه‌دا هه‌روه‌ها كاندیدی جیاوازیش هه‌بێت، بۆیه چوینه به‌غدادو پرسیاره‌كه كرا‌و وه‌ڵامی خۆشمان وه‌رگرت.
بێژه‌ر: به‌پێی رێكه‌وتنتان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت ئه‌وان سه‌رۆكی هه‌رێمیان ده‌ست بكه‌وێت، ئێوه‌ش سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌و رێككه‌وتنه چی لێهات و ده‌توانیت سه‌باره‌ت به‌وه قسه‌مان بۆ بكه‌یت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له بنه‌ڕه‌تدا رێككه‌وتنێك هه‌بوو له نێوان ئه‌و دوو پارته‌ی كوردستانی باشور له عیراق، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ یه‌كێكیان بوو، ئه‌وه ده‌بێت سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ ئه‌وه‌ی تریان بێت، كێشه‌كه له‌و كاته‌وه دروست بوو كه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌سه‌رۆكایه‌تی لاچوو، ئه‌و پۆسته به هه‌ڵپه‌سێردراوی مایه‌وه، دوای ئه‌وه هه‌ندێك هه‌بوون بیانویان هێنایه‌وه به‌وه‌ی مادام پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ماوه ئه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌ماوه، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر ماون به‌ڵام به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی تردا دابه‌ش كراون.
بێژه‌ر: تۆ باوه‌ڕت وانییه كه مه‌سعود بارزانی هۆكاری زۆرینه‌ی ئه‌و كێشانه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر سوربوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیابونه‌وه‌ی كوردستان له عیراق و دژایه‌تیكردنه‌كانی نێوان ئه‌و دوو حزبه‌و به‌وه‌ی كه یه‌كێتی نیشمانی هه‌وڵده‌دات خۆی له‌و به‌رپرسیارێتیه دوور بخاته‌وه كه‌متر لۆمه‌ی بكرێت، به‌ر پرسیارێتییه‌كانی ئێوه چیه له‌دوای دوای به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌رپرسیارێتی تۆ چییه وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌م ناخۆشیانه‌ی نێوان ئه‌و دوو حزبه یاخود بۆ ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم كه نه‌گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه كورده‌كان له عیراق ئاواتیان پێ ده‌خواست؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ره‌نگه دادپه‌روه‌ری نه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو لۆمه‌كه بخرێته پاڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی تر، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بیروڕای و داخوازیی هه‌موو كورده‌كان بوو، بۆیه كاتێك به‌پرۆسه‌ی ریفرامدۆمدا رۆیشتین بۆمان ده‌ركه‌وت كه زۆرینه‌ی وڵاتان راستتر بڵێم هه‌موو جیهان دژی ئه‌و ریفراندۆمه‌بوون، بۆیه باوه‌ڕم وابوو كه ده‌بێت جارێكی تر به‌باردۆخه‌كه‌و بڕیاره‌كانیشدا بچینه‌وه، من جارێكی تریش ئه‌یڵێمه‌وه هیچ دادپه‌روه‌ری نییه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی یاخود هه‌ر حزبێكی تر به ته‌نها لۆمه بكرێت بۆ ریفراندۆم.
بێژه‌ر: كه‌واته به‌پرسیارێتی ئێوه وه‌ك حزب و ده‌سه‌ڵاتدار له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌ش وایكرد ناخۆشی نێوان ئه‌و دوو حزبه بگاته راده‌یه‌ك كه دوو كاندید هه‌بێت بۆ سه‌رۆك كۆمار نه‌وه‌ك یه‌ك كاندید، وه‌ك نموونه‌یه‌ك؟
بافڵ تاڵه‌بانی: وه‌ك ده‌زانین به‌رپرسیارێتی به‌رپرسانی كورد ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌یان ره‌چاوبكه‌ن، ئه‌وه‌ش به به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری وپه‌روه‌رده‌و گواستنه‌وه گشتییه‌كان و دابینكردنی هه‌لی كار‌و خزمه‌تگوزاری و كاره‌با و شته سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه ئه‌و كاره‌یه ده‌بێت بكرێت، ئه‌مڕۆ ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین له كوێ ده‌توانین ئه‌وانه په‌یدا بكه‌ین، به‌ڵێ ئه‌وه روونه بۆ ئێمه كه به‌شێكین له عیراق بۆیه پێویسته رۆڵێكی كاریگه‌رمان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه كاندیدی به‌هێزمان هه‌بوو بۆ سه‌رۆك كۆمار‌و دكتۆر فوئاد و ئه‌و تیمه به‌هێزه‌ی كه له‌وێ كار ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كان، من باوه‌ڕم وایه عیراق له چه‌ند ساڵی داهاتودا چه‌ندین هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێت.
بێژه‌ر: تۆ چۆن دابه‌شكردنه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌بینیت له نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی وه‌زیران و په‌رله‌ماندا؟ ئه‌و دابه‌شكردنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ كورسییه‌كانی كورد؟ هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كۆمار دراوه به‌كورده‌كان تۆ باوه‌ڕت وایه به‌و كاره به‌شی زۆرینه‌ی كورده‌كان ده‌روات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ گومانێكم نییه كه دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح باشترین كاندیدبوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، من وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵیت نایبینم، ئێمه تیمێكی زۆر باشمان هه‌یه له به‌غداد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌سێكی باشه وهه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماریش كه‌سێكی باشه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانیش كه‌سێكی به‌ڕێزه و ناسراوه بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان، بۆیه باوه‌ڕم وایه ئه‌و تیمه پێكه‌وه ده‌توانن كارێكی باش بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه بۆ عێراق، وه‌ك كوردێك و له لایه‌نگرییه‌وه ده‌ڵێم كه كورده‌كان بونیان له به‌غداد گه‌وره‌ییه و ئه‌گه‌ر كورده‌كان ریزه‌كانیان یه‌كخسته‌وه له‌نێوخۆیاندا ئه‌وه له به‌غداد كاریگه‌ریی باشمان ده‌بێت له‌و بریارانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه ده‌رده‌كرێت.
بێژه‌ر: له‌گه‌ڵ هه‌موو رێزێك بۆ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌گه‌ر پێت وایه ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر باش و گونجاوه بۆ ئه‌و پۆسته بۆچی له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌و جیاوازیی بیروڕا هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و كاندیده له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان؟.
بافڵ تاڵه‌بانی: وابزانم من ئه‌وه‌م باسكرد ئه‌وه‌ی روویدا زۆر ئاسایی بوو له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، ئاساییه ئه‌و جیاوازیانه هه‌بێت هه‌مومان بینیمان كه به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح باشترین كاندیدبوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بیرۆكه‌یه‌كی جیاوازتری هه‌بوو.
بێژه‌ر: كێشه‌كانی نێوان ئه‌و دوو پارته بۆ سه‌رده‌مێكی دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌توانین بڵێن ئه‌و ناخۆشیانه چه‌ند ساڵه ئێستا كۆتاییان هاتووه؟ چونكه پروپاگه‌نده بڵاوه‌كه ئه‌و ناخۆشیانه كۆتایی نه‌هاتوه ئه‌وه‌ش له ریفراندۆمدا ده‌ركه‌وته‌وه، ئه‌و جۆره ناخۆشییانه ئاسایی نییه، باوه‌ڕت وایه ئه‌وه ناخۆشییه‌كی قوڵه له نێوان هه‌ردوولادا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: باوه‌ڕم وایه ئاساییه كه حزبی جیاواز بیروبۆچون و ئه‌جێندای جیاوازی هه‌بێت، بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌توانین سه‌ره‌ڕای بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان و به‌خستنه لاوه‌ی كێشه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌مان له كوردستان یه‌كه‌م جار‌و دواتریش له‌عیراق. به‌راستیش ئێمه و ئه‌وان ئه‌گه‌ر له مێژوو وردبیبیته‌وه ده‌بینیت كه كوردستان سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی كاتێك ئه‌و دوو حزبه پێكه‌وه كاریانكرد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شدا، كێشه‌كانی نێوانیشان به‌و ئاسته قوڵ نیه‌و و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بۆ سه‌ر كورده‌كان نییه، من زۆر گه‌شبینم.
بیژه‌ر: به‌ڕێز تاڵه‌بانی تۆ هه‌میشه وا ده‌ڵێیت به‌ڵام هه‌ندێك له كورده‌كان و سه‌ركرده‌كان و له‌نێویشیاندا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی پێیان وایه كه تۆ بۆچوونێكی ترت هه‌بوو له باره‌ی ریفراندۆم، ئه‌و گه‌شبینیه بۆ هیچ شوێنێكی نه‌گه‌یاندون، تۆ بۆ ئه‌وه ده‌ڵێیت چی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له‌لای خۆمه‌وه ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ده‌مه‌وه كه سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌موو شتێكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌یان كردوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه رووداوه‌كان نموونه‌یی نه‌بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوا ئه‌و شاره نموونه‌ییه له كوێ شتی نمونه‌یی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و هه‌موو خوێنه بكه‌یت كه كورده‌كان به درێژایی مێژوو رشتویانه بۆ رزگاركردنی كوردستان دژی داعش و قاعیده ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه سه‌یری بابه‌ته‌كان بكرێت ده‌بیندرێت كه ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی كورده‌كان كردویانه به‌و خراپیه نیه كه‌باس ده‌كرێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ندێك له‌و چاكسازییانه‌بكرێت كه له‌م دواییه‌دا كراون له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كه له ئێستادا ده‌ستیان پێكردوه له‌وانه روبه‌ربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بۆیه باوه‌ڕم وایه ئێمه هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێین بۆ پێشه‌وه.
بێژه‌ر: به‌رای تۆ له ریفراندۆمدا چی هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه بۆچی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه كه ئێوه چاوه‌ڕێتان ده‌كرد له رووی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی له‌گه‌ڵ به‌غداد و له ناوخۆی كوردستانیش چی روویدا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ریفراندۆم كاتی باشی پێویسته و مافی كورده‌كانه كه ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام من ده‌تگه‌ڕێنمه‌وه بۆ باسی كات، ئایا كاته‌كه‌ی گونجاوبوو بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم؟ ئایا كاتی ئه‌وه‌بوو ئه‌وه بكه‌ین؟ ئایا كورد وه‌ك پێویست یه‌كگرتوو بوو؟چه‌ندین پرسیارهه‌یه ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی كورد له خۆیان بكه‌ن من باوه‌ڕیشم وایه‌وه ئه‌و كاره‌شیان كردوه، كاتێك رفراندۆم ته‌واو بوه، مافی من نییه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمدا باسی بكه‌م به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌مه‌وێت، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه پارتێكی تره له كوردستان به‌شداربوون له ریفراندۆمدا، هه‌مووان به‌شداربوون له‌و بریاره هه‌ڵه‌یه‌دا، گرنگ ئه‌وه‌یه له ئێستادا متمتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌غداد و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنینه‌وه، پێویسته به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین و هه‌نگاوێكی تر بنێین، داواكارم له گشت ئه‌وانه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بینین كه واز له‌وه بهێنن هه‌میشه بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه با پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین بۆ پێشه‌وه، ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ كوردستان و بیكه‌ینه ژینگه‌یه‌كی كراوه له ڕووی ئابورییه‌وه هه‌روه‌ها عیراقیش، بابه‌ره‌و پێشه‌وه بچین له رووی ئاسایش و وڵات به‌ره‌و باش بون ده‌چێت، به‌هۆی چه‌ند چانس و سه‌ركرده‌یه‌كی دڵسۆز له‌لایه‌نی ئابوریش به‌ره‌و باشبون ده‌چێت.
بێژه‌ر: به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكدا بۆ پێشه‌وه ده‌بێت بشزانین چیتان له ده‌ستچوه، وانه له هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌ربگرین، هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆ نموونه كه‌ركوك له نه‌خشه‌ی كوردستان هاتۆته ده‌ره‌وه هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌هۆی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ توركیا له رێگای یه‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه روون نییه، تۆ چی ده‌ڵێیت سه‌باره‌ت به‌و له‌ده‌ستچوونانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی دوای ریفراندۆم روویدا روونه، هه‌مووان گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئێمه ده‌ستورمان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت سه‌یری ده‌ستور بكه‌ین و به‌پێی ده‌ستور كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین و هه‌نگاوێك بنێین بۆ پێشه‌وه، كه‌ركوك بابه‌تێكی ئاڵۆزه‌و نكۆڵی لێناكرێت، كه‌سایه‌تییه‌ك(ده‌ست بۆ وێنه‌ی مام جه‌لال راده‌كێشێت) هه‌بوو كه زۆر له من زیره‌كتربوو، ده‌یوت (بابه‌تی كه‌ركوك وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری مێشك وایه) منیش ده‌ڵێم به ته‌واوه‌تی وایه، خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌زانین چی له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركوكدایه، كورد و توركمان و سوننه‌و شیعه هه‌موویان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌زانن، جارێكی تریش ده‌یڵێمه‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوك خۆیان باشتر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌زانن، ده‌بێت ئه‌مجاره شتێكی جیاواز تاقیبكه‌ینه‌وه.
بێژه‌ر: بۆچوونی تۆ چییه سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونی كورده‌كان له‌سوریا، ئێستا دۆناڵد ترامپ بڕیاریداوه به‌كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌سوریا، كه‌سانێكی زۆر وا سه‌یری ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن كه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا گۆڕانكاری بیروڕایه سه‌باره‌ت به كورده‌كان و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌وێ هه‌یانه، باوه‌ڕ وایه ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراقیشدا روو ده‌دات له داهاتوودا، تۆ سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌ی كورده‌كانی سوریا چی ده‌ڵێیت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: وه‌ك بیروڕای تایبه‌تی خۆم ده‌ڵێم بوونی ئه‌مریكا له سوریا پێویسته، تا ئێستا ئه‌مریكا له سوریا كاری زۆر باشی كردووه، زۆر سوپاسی ئه‌مریكا ده‌كه‌م بۆ یارمه‌تییه‌كانی بۆ كورده‌كانی سوریا، هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌تیشم بۆ برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاره‌كانی له سوریا، دوو دڵی دام ده‌گرێت له هه‌واڵی چونه ده‌ره‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سوریا، به‌ڵام زۆر مه‌ترسیش دام ناگرێت به‌م هه‌واڵه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به چه‌ند بابه‌ت و گفتوگۆیه‌كه‌وه هه‌یه، پێویسته زیاتر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌مان (ئه‌مریكا) هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی رووده‌دات له دوای كشانه‌وه‌كه‌یان و دواتریش له‌و تێبگه‌ین به‌شێوه‌یكی رونتر تا بزانین چی رووده‌دات، وابزانم ناتوانم له‌وه زیاتر‌و رونتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه.
بێژه‌ر: پێویسته له رووی سیاسی و ستراتیژیه‌وه سه‌یری ئه‌و وڵاته‌بكرێت، له‌ژێر مافی ڤیتۆو به‌ندی پێنجی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوبه‌شی راسته‌قینه هه‌یه له نێوان توركیا و ئه‌مریكا، به‌ڵام هاوبه‌شییه‌كی له‌وشێوه‌یه له نێوان ئه‌مریكا وپێشمه‌رگه‌دا نییه، بۆ نموونه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت پێكه‌وه دژی تیرۆرستانی داعش شه‌ڕده‌كه‌ن، ده‌ڵێن تیرۆریستانی داعش به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت بۆچی باوه‌ڕ ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و كورده‌كان یان هه‌ر پارتێكی تری كورد له داهاتودا چی دوژمنێكی هاوبه‌ش پێكه‌وه به هه‌مان روحیه‌ت ده‌تانهێڵێته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: باوه‌ڕم وایه په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و ئه‌مریكا قوڵتره له په‌یوه‌ندیی ته‌نها شه‌ڕێك دژی داعش، راسته داعش له عێراق كه‌می كردوه به‌ڵام كۆتایی نه‌هاتوه، ده‌كرێت به تاكتیكی جیاوازتر سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش له سوریا ماون، ده‌كرێت زۆر زووبێت بۆ وتنی كۆتایی هاتنی جه‌نگی دژی داعش له سوریا، من ده‌ڵێم با له نزیكتره‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، وه‌ك كات و ئه‌نجام و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، سه‌باره‌ت به كورده‌كانی سوریا بێگومان زۆر نیگه‌ران ده‌بم، به‌ڵام ناكرێت بارودۆخه‌كه‌ش پشتگوێ بخرێت تاكو جارێكی تر داعش نه‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌یكات گرنگه كه بزانێت چی ده‌كات.
بێژه‌ر: ئه‌ی تۆ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كورد له عێراق چی ده‌ڵێیت سه‌باره‌ت به له‌شكركێشییه‌كانی توركیا به‌ره‌و مه‌نبه‌ج له سوریا، ئایا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كورده‌كانی سوریا‌و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ده‌چێت كورده‌كانی عێراقیش؟
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر زووه باس له‌و بابه‌ته بكرێت، ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزه، ئاساییه هه‌ر وڵاتێك پارێزگاری له وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی، ئامۆژگاری هه‌موان ده‌كه‌م كه پشوودرێژبن و هه‌وڵی گفتوگۆكردن بده‌ن، كه‌س نایه‌وێت خۆی له بارودۆخێكی نه‌خوازراو بدۆزێته‌وه.
بێژه‌ر: قسه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێمه‌وه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ وتی "ئێمه وه‌ك ئه‌وروپیه‌كان ناتوانین هاوبه‌شه‌كه‌مان كورده‌كان به‌جبَیبهێلین له سوریا له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توركیا"، تۆ باوه‌ڕت وایه كه چاره‌سه‌ری تر له‌لای وڵاتانی تر هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به كشانه‌وه؟ وه‌ك ده‌وترێت دووباره كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی كورده‌كان له‌و ناوچه‌یه، باوه‌ڕده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شه‌ڕڤانانی كورد دێت له‌سوریا به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ش له عیراق دێت له ره‌وشێكی تردا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر مه‌منونی هاوپه‌یمانه‌كانی كورد سه‌رۆك ماكرۆنین، چه‌ندین وته‌ی گرنگ و باشی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌وروپییه‌كان جێگای ئه‌مریكییه‌كان ده‌گرنه‌وه له سوریا، گومانم له‌وه‌دا نیه، به‌ڵام من هیچ زانیاریه‌كم نییه له‌و باره‌یه‌وه پێت بڵێم.
بێژه‌ر: پێویسته لێت یپرسم سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی باشوری عێراق، به تایبه‌تی له باره‌ی رۆڵی وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تیش له به‌سره تۆ بۆچوونت چییه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: باوه‌ڕم وایه عیراق وڵاتێكی ئاڵۆزه‌و چه‌ندین بیروڕای تێدایه له رووی مه‌زهه‌بی و سه‌ركردایه‌تی جیاوازی هه‌یه، دراوسێكانمان هاوپه‌یمانمانن بگره هاوپه‌یمانه دووره‌كانیشمان هه‌ریه‌ك لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌یه سه‌باره‌ت به عیراق ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیان هه‌یه، به‌ڵام هیوادارم ئه‌و كارانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی باش بڕوات به گفتوگۆ و دیپلۆماسی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بێژه‌ر: به‌ڕێز تاڵه‌بانی وه‌ڵامه‌كانت زۆر دیبلۆماسین، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ترم كه‌متر دیبلۆماسی بێت.
بافڵ تاڵه‌بانی: سوپاس بۆ ئه‌و وته‌یه‌ت، زۆربه‌ی جار ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌م لێده‌گرن كه من له دیپلۆماسیه‌ت نازانم سوپاس بۆ تۆ.
بیژه‌ر: ئه‌وه‌ش خۆی دیپلۆماسی بوو، رێككه‌وتنی واشنتۆن كه پێش 20 ساڵ ئیمزاكراوه چی شتێك ده‌بێته‌گره‌نتی كه جارێكی تر شه‌ڕی ناوخۆیی له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه كوردییه هه‌ڵناگیرسێته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی:من ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌ورووداوه جارێكی تر له نێو كورده‌كاندا رووناداته‌وه.
بیژه‌ر: به‌پێی چ بنه‌مایه‌ك؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كان ئه‌وه‌نده قوڵ نین، ده‌كرێت وته‌یه‌كی خۆت بڵێمه‌وه كه ده‌توت ده‌بێت وانه له رابردوو وه‌ربگیرێت، به‌راستی وانه‌مان له مێژوو وه‌رگرتوه، برا كورده‌كان جارێكی تر یه‌كتری ناكوژنه‌وه كێشه‌كان له‌سه‌ر مێز چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
بێژه‌ر: ده‌توانرێت بوترێت كه هه‌نگاوی گونجاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی خۆتان هه‌نگاوبنێن له داهاتوو و له دوای ریفراندۆمی 25 سێپته‌مبه‌ر؟
بافڵ تاڵه‌بانی: خه‌ونی هه‌موو كوردێك هه‌بوونی وڵاتێكی خۆیه‌تی به‌ڵام له ئێستادا زیاتر سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمانین، ئێمه ئێستا له قه‌یرانی ئابوریداین، هه‌ردوو حكومه‌ت له هه‌رێم و ناوه‌ند دروست نه‌بوون چه‌ندان پێشهات هه‌یه بۆیه له ئێستادا هه‌موان سه‌رقاڵی ئه‌و كارانه‌ن، پێویسته جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌مانه ئێستا و ئه‌وانی تر بۆ كاتی گونجاو وازلێبهێنین.
بێژوه‌ر: ئێوه له چه‌ندان بۆنه و گوتاردا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی له كوردستان دواون، مه‌به‌ستان له‌و گوتارانه كێ‌بوو؟ئه‌گه‌ر بۆ ئێرانی دراوسێتانه هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیه‌كی باشتان له‌گه‌ڵیدا راگرتوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان دراوسێكه‌تان نه‌بوه ئه‌وه له‌و گوتارانه‌تان مه‌به‌ستتان كێ بووه؟.
بافڵ تاڵه‌بانی:نازانم چۆن وه‌ڵام بده‌مه‌وه چونكه نازانم مه‌به‌ستت چی گوتارێكه، تۆ چی وتارێك ده‌ڵێیت؟ به‌ڵام له‌رووی كه‌سایه‌تی خۆمه‌وه ئه‌وه روون ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و قه‌یرانه قه‌یرانێكی ئاڵۆزه له كوردستان، زۆرینه‌ی په‌یوه‌ندی به نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه، هه‌ندێكیشی په‌یوه‌ندیی به په‌یوه‌ندیه‌كانمانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غداد یاخود بازرگانی له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان هه‌روه‌ها تواناكانی حكومه‌تی هه‌رێم و باشتركردنی كاره‌كانی هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان، پێویسته پشتبه‌ستن به نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه چونكه ئێمه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆین كه چه‌ندین ماده‌ی خاومان هه‌یه ده‌توانرێت سودی لێوه‌ربگیرێت، چه‌ندین كه‌رت هه‌یه ده‌كرێت فراوان بكرێت، كوردستان له‌ڕووی كشتوكاڵه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ده‌كرێت سودی لێوه‌ربگیرێت، پێویسته لێپرسراوێتی ئه‌وه هه‌ڵبگرین كه ده‌كه‌ین و دادپه‌روه‌ری له كاره‌كانی خۆمان بكه‌ین و لێپرسینه‌وه له خۆمان بكه‌ین و ئه‌وه‌ی كه‌باش بێت و له ده‌ستمان بێت بۆ میلله‌ته‌كه‌ی خۆمانی بكه‌ین.
بافڵ تاڵه‌بانی: من زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌بووم
بێژه‌ر: زۆر زۆر سوپاس بۆ بافڵ تاڵه‌بانی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia
لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه:
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17