riklam

مه‌كته‌بی ڕێكخستن: PUKmedia پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی به‌هێزی پڕۆفیشناڵ و ڕاستگۆیه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:33 PM - 2019-01-21
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia، مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سرنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی PUKmedia كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 بروسكه‌ی پیرۆزبای مه‌كته‌بی ڕێكخستن بۆیادی16هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی  ماڵپه‌ڕی  PUKmedia
به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌روستافی پی یو كه‌ی میدیا
له‌یادی16هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پی یوكه‌ی میدیای ئازیزدا به‌ناوی لێپرسراووته‌واوی كادروكارمه‌ندانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین وده‌ستی ماندونه‌بونتان ده‌گوشین و شه‌ونخونیه‌كانتان به‌رزده‌نرخێنین .پی یوكه‌ی میدیایه‌كێكی تره‌له‌سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تاكو ئێستا زۆربه‌باشی توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی به‌هێزی پڕۆفیشناڵ و ڕاستگۆبێت له‌گه‌یاندنی هه‌واڵ وزانیارییه‌ گرنگه‌كان به‌ خوێنه‌رو بینه‌ره‌كانی به‌ بێ جیاوازی له‌به‌رامبه‌ریشدا بوێری هه‌ستكردن به‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كێكی تره‌ له‌خه‌سڵه‌ته‌دیاره‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌گرنگیه‌وه‌ كاری له‌سه‌ركردوه‌ داكۆكی كارێكی باشیش  بوه‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پێگه‌ ئه‌لكترۆنیه‌وه‌ به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ پی یوكه‌ی میدیا بابه‌ت و وتاورو ڕاپۆرته‌كانی جێگه‌ی بایه‌خی ته‌واوی خوێنه‌روبینه‌ره‌كانیه‌تی بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی پشتیوانی مه‌كته‌بی ڕێكخستن دووپات بكه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردن به‌كاری میدیای وپێگه‌یاندنی كادری لێهاتوبه‌تواناتابتوانن خزمه‌تێكی باش به‌میدیای كوردی ئه‌لكترۆنی و ته‌واوی كاری ڕاگه‌یاندن و میدیا بكه‌ین جارێكی تر پیرۆزه‌و به‌هیوای به‌رده‌وامی و داهێنان..


مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket