riklam

قادر عه‌زیز: PUKmedia سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ‌و جێی متمانه‌يه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:19 PM - 2019-01-21
.

.

به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری PUKmedia ه‌وه‌، قادر عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو رۆژنامونووسانی PUKmedia كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پیرۆزباییه‌ك له‌ قادر عه‌زیزه‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی پوك میدیا
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست له‌ماڵپه‌ڕی پوك میدیا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی شانزه‌ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی پوك میدیای ئازیز پیرۆزبایی گه‌رم له‌ سه‌رنوسه‌ر‌و ته‌واوی كارمه‌ندانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئازیزه‌ ده‌كه‌م‌و هیوا ده‌خوازم وه‌ك هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێگه‌ سیاسییه‌ سه‌نگینه‌ به‌رده‌وام بن كه‌ له‌ روماڵكردنی روداوه‌ سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ته‌مه‌نی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ په‌یڕه‌وتان كردووه‌، هه‌ر ئه‌و سه‌نگینی‌و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ش بووه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕی PUKmedia ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كردۆته‌ وێستگه‌یه‌كی سه‌نگینی كاری رۆژنامه‌وانی‌و میدیایی. ماڵپه‌ڕی  PUKmediaی میدیا كه‌ به‌شێكه‌ له‌ جه‌سته‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ساڵانێكه‌ سه‌رباری كاركردنی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆیی، له‌رێگه‌ی روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی كوردستان‌و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی به‌زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و روسی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی پڕكردۆته‌وه‌و بۆته‌ ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان روداوه‌كانی كوردستان‌و وه‌رگرانی وڵاتانی دیكه‌، هه‌روه‌ك بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ‌و جێی متمانه‌ بۆ زۆربه‌ی كه‌ناڵ‌و دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و جیهان، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و چه‌شنه‌ روماڵ‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ راست‌و دروسته‌، وه‌ك هه‌میشه‌ پاڵپشت‌و پشتیوانی ماڵپه‌ڕی سه‌نگینی پیوكه‌ی میدیا ده‌كه‌م‌و ئومێدی به‌رده‌وامیتان له‌و سیاسه‌ت‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ ده‌خوازم. جارێكی تریش پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م..

 قادر عه‌زیز
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket