riklam

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان: هه‌رێم و عیراق پابه‌ندی یاسای بودجه‌بن

عیراق 09:27 PM - 2019-01-21
.

.

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا، راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌عدا ده‌كه‌ن پابه‌ندی یاسای بودجه‌ بن.

ئه‌مشه‌و 21-1-2019، راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
هه‌رله‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن پابه‌ندی یاسای بودجه‌بن، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان نوێنه‌رانی كوردو حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه‌، رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ كۆكن له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت له‌ دۆسییه‌ی نه‌وت له‌ عیراق و هه‌رم و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.

 له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ شێوه‌ی مانگانه‌ بكرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket