riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌ركوكه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:04 PM - 2019-01-21
.

.

ئه‌مڕۆ 21-1-2019، له‌ شاری سلێمانی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك پێشوازی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك پیاوماقوڵ و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوك و داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌ كراو هه‌موو لایه‌ك كۆك و هاوڕابوون له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی حوكمی یاسا بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان داواكارییه‌كانیان ڕوو له‌ یه‌كێتی كردو داوایان كرد هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری.

كۆسره‌ت ڕه‌سول بۆ وه‌فدی میوان باسی له‌گرنگی كه‌ركووك بۆ كوردو یه‌كێتی كردو دووپاتیكرده‌وه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket