riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: PUKmedia سنورە دەستكردەكانی كوردستانی تێپەڕاندوە

ی.ن.ک‌‌ 07:29 PM - 2019-01-21
.

.

دەقی پەیامی پیرۆزبای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی ١٦ ساڵەی دامەزراندنی پیوكەی میدیادا..

دەقی پیرۆزباییەكە

بەڕێزان سەرنوسەر و ستافی  PUKmedia 

١٦ ساڵ باوەرو پێش رەویتان پیرۆزبێت

خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم لەیادی  ١٦ساڵەی پیوكەی میدیادا، پیرۆزبایتان ئاراستە بكەم و بەڵێنی  پشتیوانیتان پێبدەم.

ھیوام سەركەوتن و بەردەوامی و بەرەو پێشچوونی زیاترتانە. 

پیوكەی میدیا، یەكەمین میدیای ئەلكترۆنیە كە سنورە دەستكردەكانی كوردستانی تێپەڕاندوە،  مینبەرێكە بۆ گەیاندنی دەنگ و رەنگی كوردانی پارچەكانی تری كوردستان و تاراوگەش، بۆیە لێتان رادەبینم تا بخوازم داھاتوویەكی گەشتر و ڕووناكتر بۆ مێدیایی ئەلكترۆنی بخوڵقێنن،  ھەر لەو تێروانین و دەست پێشخەرییەوە جێگەی ئومێدن و دەبێت شانازی بەخۆتان و رابردووتانەوە بكەن،  چونكە زۆرجار كاری (پیوكەی میدیا) نیگەرانی لای داگیركەرانی كوردستان دروستكردووەو راستەوخۆ داوای وەستاندنی بەشێك لەكارە نەتەوەییەكانتانیان كردووە، بەڵام بێ ئاگا داگیركەرانی كورد، كە سیاسەتی باوەڕبوونی «یەكێتی و مامی گەورە» بە ئازادی رادەربڕین، ھیچ كات گوێی بەداواكاری ھیچ كەس و ھیچ لایەنێك لێرەو لەوێ نەداوە، بۆ وەستاندنی كاری مێدیایتان.

بەڕێزان، من لەتواناو لێھاتویتان دڵنیام و لەو سۆنگەیەشەوە، ئەم سەرنجانەتان بۆ دەخەمەروو، كە دەكرێت وەك پێشنیار لێیی بروانن..

زۆر گرینگە لەقۆناغی نوێی كاركردن، دەرفەتی زیاتر بۆ رەخنەگرانی سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی و تەنانەت كۆیی سیستەمی سیاسی بڕەخسێنن،  دەرفەتی ئەوەیان بۆ فەراھەم بكەن كە ئازادانە رەخنەی بنیاتنەر لەكۆیی سیستەمی سیاسی و حكومڕانی بگرن، ئەوەش رەنگدانەوەی سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ بەرەوپێشچونی میدیای بەر پرسیار، تا لەو تێڕوانینە رەخنە بنیاتنەرانەوە، سیاسەت وەك هونەری بەڕێوەبردنەكەی! سیستەم بچەسپێنین.

پاش شانزەساڵ، وەختیەتی دەستێك بھاونە ناو پێگەیاندنی راگەیاندنكار و دەرفەتی كار فەراھەم بكەن بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ، تا ببنە دەروازەیەكی تر بۆ پێگەیاندنی ڕاگەیاندنكاری بنكۆڵكاری و ئیتیك ببێتە سەرەتایی بروانامەیان، دەكرێت خولی راھێنان بۆ بەرەو پیشچوونی كاری راگەیاندن لای ئیوە، لە گرنگترین كارەكانی ساڵی نوێی كارتان بێت.

لەكۆتایدا پێتان رادەگەیەنم كە بۆ بەرەوپێشچوونی كاری میدیاییتان ھەرچیەك دەكەوێتە سەرشانی من بەدڵ و گیان ھاوكار و پشتیوانتان دەبم و خۆم بەئەندامێكی ستافی PUKmedia ئەزانم..

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 

٢١-١-٢٠١٩

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket