riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: PUKmedia ناوبانگ و رۆڵێكی بەرچاوی هەيە

ی.ن.ک‌‌ 07:09 PM - 2019-01-21
.

.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنPUKmedia  لەبروسكەیەكی پرۆزباییدا رایگەیاند: لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم، هیوای هەمیشە بەرەوپێشچون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

 

بەڕێزان، سەرنووسەر و ستافی سایتی(PUKmedia)ی خۆشەویست

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتیPUKmedia ، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم، هیوای هەمیشە بەرەوپێشچون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

(PUKmedia) لەماوەی ساڵانی خزمەتكردنیدا، بەو شێوازە كاركردنەی لەبواری میدیای ئەلكترۆنیدا پێشكەشیكردوە، ناوبانگێكی میدیایی پەیداكردوەو رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە بەرەوپێشچونی رەوتی راگەیاندنی كوردی، بە پابەندبوون بەئیتیكی رۆژنامەوانی كە ئەمەش مۆركێكی ئەم سایتەیەو جێگەی بەرز نرخاندنە.

دەخوازم درێژە بەم نەریتە پیشەیی و رۆژنامەوانییە بدەن و ئەم یادە بكەن بەوێستگەی خۆسازدانەوە بۆ داهاتوویەكی گەشتری سایتەكەتان، هەر لەگەشەكردن و پێشكەوتندابن.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

21ی كانوونی دووەمی 2019

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket