riklam

داعش هێرشده‌كاته‌ سه‌ر شه‌ڕڤانان وسه‌ربازانی ئه‌مریكا

جیهان 05:28 PM - 2019-01-21
.

.

له‌سنوری پارێزگای حه‌سه‌كه‌، گروپی تیرۆرستی داعش له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكاو شه‌ڕڤانان.

 

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌مڕۆ له‌ له‌سنوری ناحیه‌ی شه‌دادیه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ داعش له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ كه‌ داعشێكی تێدابووه‌ هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكاو شه‌ڕڤانان".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌و هۆیه‌وه‌ پێنج شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و دوو سه‌ربازی ئه‌مریكاش برینداربوون".

 

دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ش داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌ راگه‌یاند.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket