ئیسرائیل گه‌وره‌ترین هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئێران
جیهان 01:11 PM - 2019-01-21.
سه‌عاته‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی دوو شه‌ممه، موشه‌ك هاوێژه‌كانی ئیسرائیل گه‌وره‌ترین هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی سوریا، له‌ده‌وروبه‌ری دیمه‌شی پایته‌ختی سوریا.
هاوشێوه‌ی نه‌بووه
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، جگه به‌سه‌ركه‌وتووی وه‌سفكردنی ئه‌و هێرشانه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:" گه‌وره‌ترین هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی سوپای قودسی ئێران له‌ناو خاكی سوریا".
جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه:" هێرشه‌كه‌یان له‌ماوه‌ی رابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه".
هه‌ڕه‌شه له‌رژێم ده‌كات
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل پێش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی سوپای قودس، هۆشدایان به‌رژێمی سوریا داوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی نه‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا زیاتر له 10 دژه موشه‌كی سوریا له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی ئاماده‌باشیان هه‌بووه بۆ ئه‌و هێرشانه.
ئیگوای ئدرعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له‌تویتێكیدا، وتوویه‌تی:" بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سوپای قودس بووه".
هاوكات هۆشداریداوه‌ته‌وه رژێمی سوریا.
ئامانجه‌كه‌ی ئیسرائیل چی بووه؟
پێگه‌ی ئیسنای ئێرانی، له‌راپۆرتێكیدا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئامانجی سه‌ره‌كی ئیسرائیل له‌و بۆردومانانه فڕۆكه خانه سه‌ربازیه‌كانی سوعله بووه له‌باشوری سوریا.
وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا، له‌دوای هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئێران له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق له‌ناوچه‌كانی" كه‌سوه‌و قه‌نیته‌ره، ئاشكرایكردوه:" له‌لایه‌ن موشه‌ك هاوێژه‌كانی ئیسرائیله‌وه هێرشكراوه‌ته ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خه‌ت".
باسله‌وه‌شكراوه:" دژه موشه‌كه‌كانی سوریا وه‌ڵامی ئه‌و موشه‌كانه‌یان داوه‌ته‌وه‌و به‌شێكیان لێ گه‌ڕاندونه‌ته‌وه‌و تێكیان شكاندوون".
چوار سه‌رباز كوژراون
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی سوپای قودسی ئێران بكرێت، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازی روسیا، كوژرانی چوار سه‌ربازی له‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تر له‌زانیاریه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، دژه موشه‌كه‌كانی سوریا، 30 موشه‌كی ئیسرائیلیان تێكشكاندوه.
ناوه‌ندی هه‌واڵگری بۆردومان كراوه
ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی حكومه‌تی ئیسرائیل، ناوی ئه‌و شوێنانه‌یان ئاشكراكردوه كه بۆردومانیان كردون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ناوه‌ندی هه‌واڵگری سوپای قودس و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و شوێنی مه‌شقه سه‌ربازیه‌كان به‌كه‌ره‌سته‌كانیانه‌وه بۆردومان كراون و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون.
فڕۆكه سیخوڕیه‌كانی ئیسرائیل چاودێری ده‌كه‌ن
پێگه‌ی مه‌یادین، زانیاری وردی ئاشكراكردوه، له‌وه‌ی كه له‌كاتی بۆردومانه‌كان و دوابه‌دوای بۆردومانه‌كان، فڕۆكه سیخوڕیه‌كانی ئیسرائیل له‌به‌رزاییه‌كانی به‌قاع و جۆلان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری كردوه.
PUKmedia ئاماده‌كردنی: سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28