به زه‌حمه‌ت باوه‌ڕ به ڕاستی ئه‌م وێنانه ده‌كه‌یت
هەمەرەنگ 12:55 PM - 2019-01-21.
به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و به‌رنامه‌كانی فۆتۆشۆپ، ئێستا به ئاسانی ده‌توانرێت یاری به وێنه‌كان بكرێت و بكرێنه وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا به 10 وێنه‌تان ئاشنا ده‌كه‌ین، كه وا ده‌رده‌كه‌وێت فۆتۆشۆپ و خه‌یاڵی بن، به‌ڵام وێنه‌كان راستین و هیچ ده‌ستكاری نه‌كراون:
1- داكسینا (زه‌وی سور): ئه‌م وێنه‌یه تابلۆیه‌كی هونه‌ری نیه، یان په‌ره‌یه‌كی سپی نیه و منداڵێك كۆمه‌ڵێك ڕه‌نگی به‌سه‌ردا ڕشتبێت، به‌ڵكو وێنه‌یه‌ی زه‌ویه‌كی وڵاتی چینه به ناوی (DANXIA)، كه كۆمه‌لێك هه‌وراز و نشێو له خۆ ده‌گرێت، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له گرد و چیا و دۆڵ و دارستان و ئه‌شكه‌وت، ئه‌م شوێنه به یه‌كێك له شوێنه سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی جیهان داده‌نرێت.
2- ته‌والێت له‌سه‌ر چاڵێك: ئه‌م وێنه‌یه بیرۆكه‌یه‌كی شێتانه‌ی ئه‌ندازیارێكی بیناسازیه، كه ته‌والێتی له‌سه‌ر چاڵێكی قوڵ دروست كردووه، وایده‌بنێ تۆ له‌وێیت و له ناكاو كۆمه‌ڵێك شه‌مشه‌مه كوێره له‌وێدا ده‌فڕن، هه‌ستت چۆن ده‌بَت؟
3-ده‌ریاچه‌یه‌كی په‌مه‌یی: ئه‌م وێنه‌یه له ڕه‌نگی هه‌ندێك چاره‌سه‌ر ده‌چێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه ده‌ریاچه‌ی په‌مه‌ییه له ئه‌فریقا.
4- ته‌نها گه‌ڵایه‌ك نیه: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ته‌نها په‌لكه گه‌لایه‌ك نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ری بوونه‌وه‌رێكی بچووك هه‌یه، به‌ڵام به زه‌حمه‌ت ده‌توانیت بیبینیت، بوونه‌وه‌ره‌كه ناوی (Aconthea euthalia)، هه‌رچه‌نده ده‌ماخی نیه، به‌ڵام ده‌زانێتـ چۆن خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌دا بگونجێنێت كه له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێت.
5- ته‌قینه‌وه‌ی یاری ئاگرین: ئه‌م وێنه‌یه له سانتیاگۆگیراوه، كه له‌راستیدا وێنه‌ی یاری ئاگرینه، به‌ڵام له سه‌ری كه‌سێكی قژ ڕووتاوه ده‌چێت.
6-كونێك له ئاسمان: ئه‌مه فۆتۆشۆپ نیه، به‌ڵكو شێوازێكی سه‌رنج ڕاكێشی هه‌وره‌كانه، هه‌وره‌كان چه‌ندین شێوه‌ی سه‌رنج ڕاكێش نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌یبینن، به‌هۆی نزم بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیه‌وه دروست بووه.
7- ڕه‌نگی كردنی قه‌دی دار: قه‌دی ئه‌م دارانه ره‌نگ نه‌كراون، وێنه‌كه‌ش ده‌ستكاری نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌م ڕه‌نگ كردنه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی غازێكی ژه‌هراویه‌وه دروست بووه، كه هێلێكی جیا كه‌ره‌وه‌ی له نێوان داره‌كان دروست كردووه.
8- Dedbox: ئه‌مه دیمه‌نی فیلمێك نیه، به‌ڵكو سه‌نته‌ری زانیاریه‌كانی فه‌ره‌نسایه كه ناوی دید بۆكسه.
9- گه‌ردیله‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ: ئه‌م گه‌ردیلانه ناویان ( گه‌ردیله‌ی جه‌وهه‌ری شوشه‌ی ئاڵتونیه) كه چه‌ندین ده‌نكۆڵه‌ی گه‌ردیله‌ی ره‌نگاو ره‌نگ له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵی ئه‌مانه بۆ خواردن ده‌شێن.
10- شه‌تره‌نج: ئه‌مه ته‌نها دیزاینێكی جوانی سروشت نیه، به‌ڵكو ئه‌مه له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكه‌وه كێشراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به فرۆكه گه‌شت بۆ ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه لوحه‌ی شه‌تره‌نجه، كه حكومه‌ت دوای كرینی زه‌ویه‌كه له شێوه‌ی 10 پارچه‌ی چوارگۆشه‌دا دروستی كردووه.
PUKmedia گۆران قادر
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28