riklam

دیاله‌ ..سزای له‌سێداره‌دان بۆ سێ تۆمه‌تبار ده‌رده‌كرێت

عیراق 12:51 PM - 2019-01-21
.

.

له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی دیاله‌وه‌ سزای له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار به‌مادده‌ی تیرۆرو كوشتن ده‌رده‌كرێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ دادگای تاوانه‌كانی دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی دیاله‌، سزای له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌ركرا.

 

وتیشی: ئه‌و سێ تاوانباره‌ به‌مادده‌ی تیرۆرو كوشتن له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ دادگای كراون و یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 17 ساڵانه‌.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: زیاتر له‌ هه‌زار تاوانبار به‌مادده‌ی تیرۆر له‌دادگای تاوانه‌كانی دیاله‌ دانیشتنه‌كانیان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ به‌شێكی زۆریان سه‌ربه‌گروپی تیرۆرستی داعشبوون.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket