riklam

شیرین نییە

بابەتی گۆڕاو 12:33 PM - 2019-01-21
.

.

شیرین نییە

× لەژێر هەموو پانتۆڵێكی بەدەن چەسپەوە تراكسوتێك هەیە.
× بە قسەی حكومەت بێ‌ پێویستە رەچەتەكەمان دكتۆری بەیتەری بینووسێ‌.
× ئەو شیرینەی لە باراندا فەرهادی بیر نەكەوێتەوە شیرین نییە دیشلەمەیە.
× هەیە یاری بە پارە ئەكات و هەشە پارە یاریی پێ‌ ئەكات.
× پێش ئەوەی شەڕ لەگەڵ هیچ كەسێكدا بكەی كۆمەڵێ‌ لەزمەی لێبگرە.
× خەڵك برنجەكەی پڵاوە، ئێمە خەیاڵمان.
× لە فەیسبوكدا حانەحەپەشێ‌ لەگەڵ كەسێكدا مەكە تایپەكەی لە تۆ سەریعتر بێ‌.
× لەعنەت لە زانست؛ پەپولە و سیسرك هەردووكیان حەشەرەن.
× دوو (شت) زۆر موهیمن: دەوڵەتی كوردی و زەلامێك حدودی خۆی بزانێ‌.
× كەمینە بڕیار ئەدات زۆرینە بەچی شێخی نامێنێ‌.
× زۆر جار باوەڕ لە بێ‌ ئاگاییەوەیە.
× ژیانم ئەڵێی تەلەفزیۆنی ئامۆژگارییە یەك لەقتەی رۆمانسی تیا نییە.
× هەرچەند زەمی جگەرە بكەن ناهەقتان نییە، قوڕمساغە زۆر زوو تەواو ئەبێ‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket