riklam

دیاله‌.. رێگری له‌ هاتنی مریشكی هه‌رێم ده‌كرێت

عیراق 12:05 PM - 2019-01-21
.

.

پارێزگاری دیاله‌ له‌نوسراوێكیدا بۆ ئه‌نه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ داوا ده‌كات  هاتنی مریشكی زیندوو له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكه‌یان رابگیرێت.

 

له‌نوسراوه‌كه‌دا، كه‌ واژووی موسه‌نا ته‌میمی پارێزگاری دیاله‌ی له‌سه‌ره‌، داوایكردوه‌، به‌مه‌به‌شتی گه‌شه‌پێدان و ساغكردنه‌وه‌ی مریشكی كێڵگه‌ ناوخۆییه‌كانی پارێزگاكه‌، هاتنی مریشكی زیندوو بۆ سنوری پارێزگاكه‌یان قه‌ده‌غه‌بكرێت.

 

موسه‌نا ته‌میمی نوسراوه‌كه‌ی ئاڕاسته‌یئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ كردووه‌و داوای وه‌رگرتنی راوبۆچوون و بڕیاری ئه‌وانیشی كردوه‌.

 

PUKmedia ئا: سامان  یاروه‌یس 

 

 

hjjjkjkl.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket