riklam

سلێمانی.. وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت تاوتوێده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 11:12 AM - 2019-01-21
.

.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو وه‌فدی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو وه‌فدی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم .

وتیشی: وه‌فدی یه‌كێتیی نییشتمانیی كوردستان پێكهاتوون له‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و شۆڕش ئیسماعیل و رزگار عه‌لی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی میناو شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و لاهوری شێخ جه‌نگی.

هه‌روه‌ها وه‌فدی پارتی پێكهاتوون له‌ ئازاد به‌رواری و مه‌حمود محه‌مه‌دو جه‌عفه‌ر ئیمنكی و دڵشاد شیهاب و هێمن هه‌ورامی و فرسه‌ت سۆفی و ئومێد سه‌باح     

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket