riklam

لیژنه‌ی دارایی خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی بودجه‌ تاوتوێده‌كات

عیراق 10:53 AM - 2019-01-21
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 كۆبێته‌وه‌.

شیروان میزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 21-1-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 ده‌كرێت كه‌ تائێستا له‌ نێوان فراكسیۆنه‌كانی ناو نوێنه‌ران ناكۆكییان له‌سه‌ره‌.

راشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌ بڕی بودجه‌ی دیاریكراوه‌ بۆ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان و به‌شه‌ بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ نه‌وتیان لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێمی كوردستان و پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌كانی پڕۆژه‌ یاساكه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن، ته‌ئیكدیشیكرده‌وه‌، به‌شێكی زۆر له‌ فراكسیۆنه‌كانی نوێنه‌ران ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ یاسا كه‌ ته‌واوبكرێت و له‌ زووترین كاتدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket