riklam

هۆشداری له‌په‌تایه‌ك ده‌درێت كه‌ هه‌رِه‌شه‌ له‌ جیهان ده‌كات

هەمەرەنگ 10:09 AM - 2019-01-21
.

.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ كۆمه‌ڵێك پزیشك ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كوێربوون و نه‌خۆشییه‌كانی چاو ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر دانیشتوانی جیهان.

كۆمه‌ڵێك پزیشك توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ له‌سه‌ر په‌تایه‌ك كه‌ له‌ داهاتوودا مه‌ترسی دروستده‌كات، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ به‌هۆی شێوازی ژیانی منداڵان كه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ گیرۆده‌ی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌ك كۆمپیوته‌رو مۆبایل و ئایپاد ده‌بن، ئه‌م ئامێرانه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تۆری چاوی منداڵان جێده‌هیڵن، چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئامێره‌كان ده‌مێننه‌وه‌، ئامێره‌كانیش به‌هۆی تیشكه‌كانه‌وه‌ زیان به‌ چاوی منداڵان ده‌گه‌یه‌نن.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا منداڵان كراون به‌ دوو به‌شه‌وه‌: به‌شێكیان تیشكی ئامێره‌كان به‌رچاویان كه‌وتووه‌، به‌شی دووه‌میشیان هیچ تیشكێك به‌رچاویان نه‌كه‌وتووه‌، دوای سێ مانگ ده‌ركه‌وتووه‌، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ رێژه‌ی له‌ 23 % ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ كوێریان زیاتر بووه‌، به‌ به‌راورد به‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، ئه‌میش به‌هۆی تێكدانی تۆری چاویان.

له‌ كۆتایشدا ئه‌و پزیشكانه‌ ده‌ڵێن: وشك بوونی چاو به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئامێره‌كان یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئێستا زۆر به‌ربڵاوه‌.

PUKmedia و/گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: الدیار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket