riklam

ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌درێت

ئابوری 08:37 AM - 2019-01-21
.

.

سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 22-1-2019، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 بدرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 22-1-2019 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 بدات.

هه‌رله‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ جێگیركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ش له‌ناو پرۆژه‌ یاساكه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌و پاره‌ی جوتیاران به‌رده‌وامه‌و له‌ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم نزیكبوینه‌ته‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ دانیشتنی سبه‌ینێی نوێنه‌ران پڕۆژه‌ یاساكه‌دا په‌سه‌ند بكرێت.

شیروان میرزا وتیشی: سه‌باره‌ت به‌پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانیش تێكستی ده‌قێك ئاماده‌كراوه‌ تا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پاره‌ی (2014، 2015، 2016)ی  گه‌نمی جوتیاران بدات، به‌ڵام هێشتا خاڵه‌ ناكۆكه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر چاره‌سه‌ر نه‌كراون.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket