riklam

كۆمیتەی سوید لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:28 PM - 2019-01-20
.

.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 20ی كانونی دووەمی 2019، بەسەرپەرشتی كۆمیتەی سوید لەگەڵ نوێنەرو لێپرسراوی ئۆرگانەكانی یەكێتی لە سوید كۆبونەوە، بەئامانجی دانانی بەرنامەی كاری ساڵی نوێ و  ئەندامانی كارو ئەركەكان بەهەماهەنگی و لە ژێر چەتری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هەموو تواناكان یەكبخرێن بەمەبەستی سەركەوتنی زیاتر.

كۆبونەوەكە مایەی خۆشحاڵی هەموو ئامادەبووان بوو، هەروەها هەموویان پەیمانیاندا پارێزەری تەبایی و یەكڕیزی یەكێتی بن و یەكێتیی نیشتمانیی وەك بیلبیلەی چاویان دەپارێزن.

كۆمیتەو ئۆرگانەكانی یەكێتی لە سوید بەردەوام بەڕێزگرتن لە یەك توانیویانە كاری پێكەوەیی بەتەبایی ئەنجام بدەن و بەرنامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی ئاڕاستە بكەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket