riklam

رانیه‌.. گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاران كه‌میكردوه‌

کوردستان 05:01 PM - 2019-01-20
.

.

لیژنه‌ی رانیه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی كرێكانی شاری رانیه‌ی راگه‌یاندو به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ساڵی 2018 دوو كرێكار گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ئازاد جنید لێپرسراوی لیژنه‌ی رانیه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ساڵی 2018 ته‌نها دوو كرێكار له‌سنوری قه‌زای رانیه‌ له‌كاتی كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ساڵی 2017 پێنج كرێكار له‌كاتی كاردا گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

لێپرسراوی لیژنه‌ی رانیه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی به‌رده‌وامی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كرێكاران له‌شاری رانیه‌ بێ ئیش بوون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌گشتی كرێكاران له‌ دۆخێكی خراپی ئابوریدا بن.

له‌ هه‌مانكاتدا ته‌نها له‌ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ 538 هه‌زار هاووڵاتی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ئه‌حمه‌د ئیسماعیل یان كردووه‌ له‌ناحیه‌ی چوارقورنه‌.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌شدار خالید لێپرسراوی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ساڵی 2018 به‌هه‌وڵی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ توانراوه‌ زیاتر له‌ 238 هه‌زار هاووڵاتی چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.

لێپرسراوی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گشتی ته‌نها له‌ساڵی 2018 سێ هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری گه‌روه‌و بچوك ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش 24 سه‌عات له‌خزمه‌تی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕیندا بووه‌.

نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د ئیسماعیل یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌زگای گشتی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌یه‌، كه‌ وه‌ك دیاریه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ناحیه‌ی چوارقورنه‌ی سنوری قه‌زای رانیه‌ له‌ساڵی 1999 وه‌ كراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین ساڵه‌یشه‌ به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام خزمه‌ت به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌كات.

PUKmedia  هونه‌ر ره‌سوڵ/ رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket