riklam

به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل هاووڵاتیه‌ك ده‌ستگیركرا

کوردستان 03:34 PM - 2019-01-20
.

.

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌لاره‌وه‌،هاووڵاتیه‌ك به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركرا.

 

پۆلیسی گه‌رمیان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكردوه‌:" شه‌وی ڕابردو هاوڵاتیه‌ك سكاڵای هێنایه‌لای پۆلیس و ئاگاداری كردینه‌وه‌ له‌پێش ده‌رگای ماڵی خۆیان له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌جۆری مارسیدس دزیوه‌ ده‌ست به‌جێ پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كرد".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" هه‌ر ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار و بنكه‌ی پۆلیسی كه‌لار توانیان تۆمه‌تبارو ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی ناوبراودا بگرن له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 444 تۆمه‌تبار به‌ندكراوه‌".

 

 

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket