riklam

لیژنه‌ی ته‌ندروستی پشكی 17% بۆ هه‌رێم په‌سه‌ند ده‌كات

عیراق 03:20 PM - 2019-01-20
.

.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری ناردنی له‌سه‌دا 17 به‌شه‌ ده‌رمانی ھه‌رێم په‌سه‌ندكردو ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆده‌نگی له‌ناو لیژنه‌ی ته‌ندروستی ھه‌بوو له‌سه‌ر پشكی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ھه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ڕێژه‌ی له‌ 17% كه‌منه‌كرێته‌وه‌ و ھه‌روه‌ھا گرنگی زیاتر بدرێت به‌ پێداویستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌و خێزانه‌ ئاواره‌نه‌ی كه‌ ئێستا له‌ ھه‌رێمدان.

وتیشی: به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ند و نه‌خۆشخانه‌كانی ھه‌رێم سوودمه‌ند ده‌بن ، له‌م بابه‌ته‌داو ھه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی عیراق به‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌كانیشه‌وه‌ جێگای پێزانینه‌.


PUKmedia دیار ستار

ده‌قی نوسراوه‌كه‌...

02.jpg

01.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket