riklam

سه‌رۆك كۆمار: جێ ده‌ستی كه‌نه‌دا له‌هاوكاریكردنی عیراق دیاره‌

عیراق 03:05 PM - 2019-01-20
.

.

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ وه‌فدیكی باڵای كه‌نه‌دا كۆبووه‌وه‌و جه‌ختی له‌‌پێویستی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌گوزاری كه‌نه‌دا له‌عیراق كرده‌وه‌.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 20-1-2019 له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ خاتوو جولی باییت حاكمی گشتی كه‌نه‌داو شاندی یاوه‌ری.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌  به‌ره‌وپێش بردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی عێراق و كه‌نه‌دا كرده‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان و بوژانه‌وه‌ و بونیادنانه‌وه‌ی عێراق بكات، هاوكات ئاماژه‌شی به‌ جێ ده‌ستی كه‌نه‌دا كرد له‌ هاوكاریكردنی عیراقدا.

سه‌رۆك كۆمار هه‌روه‌ها باسی له‌ ‌پێویستی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی كه‌نه‌داو سود وه‌رگرتن له‌شاره‌زایی له‌بواره‌كانی نه‌وت و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕۆشنبیری و ئه‌كادیمی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆستدا كرد.
له‌لای خۆیه‌وه‌ خاتوو جولی باییت دووپاتی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عیراق و سه‌قامگیری و ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌ ئازادكراوه‌كان و ئاماده‌یی حكومه‌تی كه‌نه‌دایشی بۆ به‌شداریكردن له ‌پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق له‌بواره‌كانی وزه‌ و كشتوكاڵ و پیشه‌سازیدا كرده‌وه‌.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا، باس له‌ ئاسۆی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوون  له‌گشت بواره‌كاندا كرا.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket