riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: یه‌كێتی ناو یه‌كێتی ده‌پارێزین

ی.ن.ک‌‌ 02:33 PM - 2019-01-20
.

.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ (20/1/2019) كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی، بەئامادەبوونی عومەر فەتاح‌و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی‌و ئاسۆ مامەند و ڕزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوك‌و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سنورەكە كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا، كە لە هۆڵی شازاد سائیب لە سلێمانی بەرێوەچوو،  كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ووتەیەكی پێشكەشكرد‌و ئاماژەی بەوەدا بەدرێژایی میژوو كەركوك پرسێكی گرنگ‌و چارەنوساز بووەو بەبێ‌ یەكلایی كردنەوەی چارەنوسی كەركوك، چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد ناكرێت.

جێگری سكرتێری گشتی جەختیشی كردەوە، "پرسی كەركوك‌و چارەنوسی ناوچە كوردستانیە دابرێنراوەكان، پرسێكی كوردستانی گشتگیرەو داهاتووی پرسەكە پەیوەندی بەهەموو تاكێكی كوردەوە هەیە لەهەموو بەشەكانی كوردستان."

كۆسرەت رەسول عەلی روونیشیكردەوە، لە پێناوی كەركوك‌و كەركوكیەكاندا، بەدرێژایی مێژوو، لە خەباتی چەكداری‌و سیاسی‌و پەرلەمانی‌و یاسایی‌و دیموكراسیدا یەكێتی قوربانی زۆری بۆ كەركوك داوەو لەو پێناوەیشدا هەمیشە بەردەوام دەبێت.

3H8A4075.JPG

جێگری سكرتێری گشتی، تەئكیدی كردەوە، پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان هەموو پێكهاتە ڕەسەنەكانی كەركوك‌و قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی‌و تەبایی لە شارەكەدا، ئەركێكی گرنگە‌و یەكێتی لە ڕابوردودا درێغی نەكردووەو بۆ داهاتوویش بەردەوام دەبێت.

بەشێكی تری ووتەكانیدا كۆسرەت رەسول عەلی رایگەیاند " دڵنیای هەموو دڵسۆزانی یەكَتی ‌و گەلەكەمان دەكەینەوە یەكێتی ناو یەكێتی دەپارێزین‌و یەكێتی ریزەكانی لایەنە سیاسیەكان‌و گەلەكەمان گەشە پێ‌ دەدەین."

لای خۆشیەوە عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەدا، كەركوك بەلای یەكێتی-یەوە پرسێكی گرنگە‌و هەمیشە لە ئەولەویەتی سیاسیەتی یەكێتی دایە.

هەروەك ووتیشی " كەركوك بۆ یەكێتی ناوەندێكی گرنگی چالاكی سیاسی‌و جەماوەرییە‌و پێگەی بەهێزی یەكێتی لەو شارەدا، دەخەینە خزمەتی هاوڵاتیان‌و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان‌و چارەسەركردنی كێشەكان."

عومەر فەتاح ئاماژەی بە خەبات‌و قوربانیدانی كەركوك لە كوردایەتی‌و یەكێتی دا‌و رایگەیاند " قوربانیدانی كەركوك‌و كەركوكیەكان بۆ ڕزگاری‌و سەرفرازی كورد‌و كوردستان ماییەی شانازییە بۆ هەموولایەك."

حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی رایگەیاند "هێزی یەكێتی لە جەماوەرە دڵسۆزو قوربانیدەرەكەیەتی، كە لەهەموو قۆناغە سەختەكاندا درێغیان نەكردووە لە خەبات." هەروەها ئاماژەی بەوەشدا " لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، یەكێتی سەركەوتنێكی گەورەی بۆ گەلەكەمان تۆماركرد‌و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان وەك بەڵگەنامەیەكی یاسایی‌و سیاسی‌و دیموكراسی بۆ سەڵماندنی ناسنامەی كوردستانیانەی شارەكە گرنگە."

3H8A3994.JPG

حاكم قادر حەمەجان جەختی كردەوە " بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی، یەكێتی وەك یەك پاكێچ گفتوگۆ لەبارەی پرسەكانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و كەركوكەوە دەكات، تا رێكەوتنی سیاسیان لەبارەوە بكرێ‌‌و چارەسەر بكرێن."

ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك سازدانی كۆبونەوەكەی لە هەلومەرجی ئێستادا بەگرنگزانی‌و هیوای خواست گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە لە بارەی كەركوكەوە بەردەوام بێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچێوەی گفتوگۆی یەكێتی لەگەڵ لایەنە كوردستانیەكاندا، پرسی كەركوك، تەوەرێكی سەرەكیە‌و بەبێ‌ كەركوك هیچ جۆرە رێكەوتنێك ناكرێت.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، كادران‌و هەڤاڵانی كەركوك، ڕاو بۆچوون‌و پێشنیازی خۆیان خستەروو، بۆ دۆخی كەركوك‌و چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەكان‌و باشتر خزمەتكردنی شارەكە‌و بەرنامەرێژی بۆ كاری داهاتوو. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket